ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٤٠. گەڕان بەدوای ڕوحێکی وونبودا
من ڕوحم لێ وون بووە
نەمبینیوە نازانم ڕەنگی چۆن بووە؟
ناشزانم باڵای چەن سم بووە!
ئەی لەو دنیا کە زیندوو بومەوە!
چۆن ئەو ڕوحە وون بووە بیدۆزمەوە ئەڵێن باڵای مەترو نیوێک بووە
دانەیەکی ئەسمەرو ڕەشتاڵەیەک بوە
لاوازو و بچکۆلانەیەک بووە
ئەگێرنەوە ئەڵێن زۆر چاکەکار بوە هەمیشە دژی شەڕو ئاژاوە بووە
دژی ناکۆکی و دوبەرەکی بووە
ئەو هەشت مرۆڤی هێناوەتە دونیاوە چواریان کوڕو چواریان کچ بووە
یەکێ لە کچەکان لەکاتی بونا گیانی دەرچوە
مناڵەکانی جوان پەروەردە کردوون
زۆر هەوڵی بۆ داون و لەپێناویان ماندبوە
ئەو پەپولە و مرۆڤێکی جوانی ئەم هەسارەیە بووە
ئەو کەسێکی داهێنەرو بەرهەم هێنەر بووە
ئەو ڕوحی ونەو ئێستا لەبەر چاو نیە
چۆن و بەچی شێوەیە؟ بتوانم بیدۆزمەوە
بەهەموو سیفات و کردەوە جوانەکانی ئەبێ بەهەشتی بێ
ئایا کە ئەو بەهەشتی و من جەهەنەمی چۆن لەو دنیا بیدۆزمەوە؟
پێویستە تەنیا بۆ جارێکیش بێ ئەبێ بیبینمەوە
بەڵام ئەڵێن ئێوە زۆر زۆر لەیەکەوە دوورن ناتوانن یەکتر ببیننەوە
ئەتوانم بپرسم ئەو یاسایە بۆ وا دانراوە ئەوە ڕەوایە یا هەر وا دروست کراوە
بابزانم ئەو ڕوحە وون بۆم چۆن بدۆزمەوە؟
ناونیشانی نازانم ئەگینا بەقاچاخی ئەڕۆشتم بۆ لای بۆ ئەوێ ئەبێ پیاوچاکێ خدری زیندەیە دەست نەکەوێ و پەیدا نەبێ پەلم بگرێ
لەگەڵ ڕەشەبایا بمفڕێنێ
بەئاسمانا تا ئەگەینە کەشکەلانی فەلەک لەوێ
لەدەرگەوانی حەڕشا بگەڕێین بۆ ناونیشانی ئەو میهرەبانەی من
لەوێ لەبەر دەرگا چاوەڕێ ئەکەین تا دەرگاوان پرسیارمان لێ ئەکات و ئەڵێ بۆچی هاتو ن؟ چیتان ئەوێ؟ ! پێش ئەوەی ڕێبەرەکەم وەڵام باتەوە من ئەڵێم بەدوای ڕوحێکی وون بودا ئەگەڕێم ئەڵێن لێرەیە دەرگاوان ئەپرسێ ئەو ڕوحە وون بوە کێیە و؟ چۆنە؟ ! لە وەڵامدا ئەڵێم نازانم من نەمدیوە هەر ئەڵێن کورتە باڵایەکی ڕەش ئەسمەرە خوا بۆ خۆی ئەزانێ با پێمان بڵێ بەڵام دەرگاوان ئەڵێ ئێوە بەهەڵە هاتوون ئێرە ئەو قەبارە و ڕەنگەی لێنیە وتم ئاخر ناکرێ نابێ ئێمە لەشوێنێ دوورەوە هاتوین لەخوارێ وتی بڕۆنەوە تا وەڵام ئەنێرین وتم ئەم وەڵامە چەنەی پێ ئەچێ؟
وتی چەن سەدەیەکی پێ ئەچێ؟
تۆش کەمری دوای چەن سەد ساڵێ؟
تا ئەرزیت و خاک ڕات ئەژێنێ ئینجا ڕوحت هەڵە کێشرێ پاک ئەکرێ دەرەهێنرێ لەبێیابانێکا فڕێ ئەدرێ لەو بیابانەیا وەک کۆیلە چۆکی پێدائەنرێ ڕوی پێ لە ئاسمان ئەکرێ میهرەبانەکەت لەوێ پیشان ئەدرێ نەک وەک مرۆڤ، وەک جانەوەر چونکە شکڵ و شێوەی ئەشێونرێ؟ منیش ئەپرسم و ئەڵێم ئەو لاشە جوانە بۆ ئەشێونرێ؟ ئەڵێ مەپرسە بەچەندەها پڕۆسەدا تێ ئەپەڕێ و وای بەسەردێ؟ !
بەریتانیا
٣٠/٦/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit