بۆچی هاتن؟ بۆچی ڕۆشتن؟
هەمیشە ئێوە بۆ مە پێویستن
ئەبوایە وا زوو جێمان نەهێڵن
زەوی دڵمان بەتۆوی غەریبی نەکێڵن
هەر ئەڕۆن ئەڕۆن هەناسە و دییە
مە لە ئێوە زیاتر چ کەسمان نییە؟
خوا حافیزتان بێت هەناسە و ژیانمان
هەرئێوە شک ئەبەین دەرتان لەگیانمان
بەنیازی دیدار باوانی باوان
بۆ بینینیتر ئێمەین چاوەڕوان
تۆ بڵێی ڕۆژێ پێتان شادبینەوە
بۆ هەتا هەتایە یەک بگرینەوە.
هەمیشە ئێوە بۆ مە پێویستن
ئەبوایە وا زوو جێمان نەهێڵن
زەوی دڵمان بەتۆوی غەریبی نەکێڵن
هەر ئەڕۆن ئەڕۆن هەناسە و دییە
مە لە ئێوە زیاتر چ کەسمان نییە؟
خوا حافیزتان بێت هەناسە و ژیانمان
هەرئێوە شک ئەبەین دەرتان لەگیانمان
بەنیازی دیدار باوانی باوان
بۆ بینینیتر ئێمەین چاوەڕوان
تۆ بڵێی ڕۆژێ پێتان شادبینەوە
بۆ هەتا هەتایە یەک بگرینەوە.
تێبینی // ماڵی براکەم لەمیسر بوون کچەکانی گلێنەو شێنێ لە سلێمانیەوە سەردانیان کردن چوون بۆ میسر زۆر خۆشحاڵ بوون بەچونیان بۆ لایان بەڵام بەگەڕانەوەیان زۆر دڵنیگەران بوون منیش لەزمان دایک و باوکیانەوە ئەم هۆنراوەیەم نوسی.