ئەم هەرێمەی ئێمە کە ناوی کوردستانە هیچ شتێکی لە هەرێمەکانی تری دونیا ناچێ؟
لەبڕیارداندا بەقسەی کەس ناکاو گوێ لەکەس ناگرێ
هەر بڕیارو کارێ ئەیکا بەزیانی میللەت تەواو ئەبێ
بۆ نمونە ڕیفراندۆمەکە سور بوو وتی هەرەبێ بکرێ
گەر سەری خۆشم لەسەر دانابێ
هەموو دنیا تکایان لێکرد وتیان وانابێ
چۆن سیاسەت بەتوڕە بوون و ڕق و کینە ئەکرێ؟
سیاسەت بە ئاقڵ و مەنتیق ئەکرێ
کە وانەبێ هەموو شتێکت لەدەست دەچێ
نیوەی خاکی کوردستانمان لەدەستدا دەبوا ئەوە نەکرێ
بێجگە لەبریندارو کوژراو کەخوێنیان بەهەدەر چوو بەهەدەر ئەچێ؟
لەوڵاتانیش هیچ حسابمان بۆ ناکرێ؟
ئێستاش کە حوکمڕانیان تەواو بوەو بەسەرچوەو بەسەرەچێ؟
بەپێی یاسا ئەبێ بڕۆن و حەوپشتیان لەبن بێ
ئەبێ جێ گۆڕکێ بکەن و حەو بەردیان لەدوا فڕێبدرێ
بەڵام ئەوان حوکمەتی کار بەڕێکەرن
هەرکاریان بەڕێ ئەکرێ
هەڵبژاردنی خولی پەڕلەمانیان ناکرێ هەر دوا ئەخرێ
دوای ٣٣ ساڵ نیوەی خاکی کوردستان لەدەست ئەدرێ
تەنیا موچە بوو ئەویش بەدوو سێ مانگ جارێ ئەدرێ
ئەژماری من دروست ئەکرێ
بۆ ئەوەی لەو ڕێ یەوە پارە بدزرێ
لەگەڵ ئەوەشا غەدرو زوڵم لە کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ئەکرێ
پێشمەرگەی کۆن و دێرین بەموچە خۆر حساب ناکرێ
کەم ئەندامی سەنگەر هەر ناوی ناهێنرێ
زیندانی سیاسی حسابی هەر بۆ ناکرێ
بێ سەرو شوێن و ئەنفال تازە بەتازە گۆڕی هەڵەدرێ
بەنیازن ڕوفاتیان بۆ کوردستان بێنرێ
ئەوەش هەرگیز بەوان ناکرێ
زۆربەی کەس و کاری شەهیدانیش موچەیان پێنادرێ
جاش و خۆ فرۆش و جاسوسان ڕێزیان زیاتر لێ ئەگیرێ
نازانم بۆ ئاوا ئەکرێ
چۆن دەسەڵات ئاوا بەڕێوە ئەبرێ؟
ڕۆژێ کارەبا ئەبڕێ
ڕۆژێکی تر ئاو ئەبڕێ
ڕۆژێ لەڕێگاو بانا خەڵک ئەمرێ
لەبەر ئەوە جادەکان چاک ناکرێ
ڕۆژێ بەچەک ژن و کچ ئەکوژرێ
ڕۆژێ لە مامۆستا هەڵەدرێ
سوکایەتی بەمامۆستای ئایینی ئەکرێ لەگەڵئەوەشا ڕیشی ئەسوتێنرێ
ڕۆژێ ڕۆژنامەنوس ڕاو ئەنرێ
مایکی لێ ئەسەنرێ
ڕۆژێکیش تێ هەڵەدرێ
ڕۆژێ لەسەرەی موچەیە پیرەمێرد ئەمرێ
ڕۆژێکی تر هەر لەسەرەی موچەیە ژنی پیر ژێر قاچ و پێ ئەخرێ
ڕۆژێ گەنمی جوتیاران وەرناگیرێ
ڕۆژێ پەرلەمان دائەخرێ
ڕۆژێ سوکایەتی بە پەڕلەمانکار ئەکرێ
ڕۆژێ ئەنێردرتەوە بۆ ماڵەوە و دەرەکرێ
ڕۆژێ زەوی و شوقە بەسەر بەرپرسدا دابەش ئەکرێ
ڕۆژێکی تر بەسەر خەڵکی غەریبە و بێگانەیا دابەش ئەکرێ
خەڵکی خۆشمان کرێ خانوی پێنادرێ
ڕۆژێ سوپای بێگانە ئەهێنرێ
ڕێزی لێ ئەگیرێ
لەسەر چاو دائەنرێ
ڕۆژێ لافاو دێ خانوی هەژاران وێران ئەکرێ
لەلایەن دەسەڵاتەوە قەربوو ناکرێ
ڕۆژێ پشت و قەتباڵی چیایە بەشۆفڵ و حەفارە هەڵەدڕێ
هەوای پاک و ژینگەی شارێ پیسە کرێ
دار و سەوزایی لە بنا دەرەهێنرێ
ڕۆژێ خەڵکی ئێمە زەوی وخانوی لێ زەوت ئەکرێ
لەلایەن ناحەزو دوژمنانەوە داگیر ئەکرێ
ڕۆژێ خەڵک ناچار ئەکرێ کۆچی پێ ئەکرێ
لەدەریاکانا نقوم ئەبێت و ئەخنکێنرێ
ڕۆژێ گوندەکان لە بەر نەبونی خزمەتگوزاری چۆڵ ئەکرێ
ڕۆژێ نرخی کاڵاو شتومەک لەبازاڕ
گران ئەکرێ
ڕۆژێ شتی بازاڕ بەرزو نزمی زۆری پێ ئەکرێ
ڕۆژێ هێلکە گران ئەبێ ڕۆژێ نامێنێ
ڕۆژێ تەماتەی دەرەکی زیادەکرێ
تەماتەی خۆمان بەسنوق فڕێ ئەدرێ
ئەم هەموو کێشانەو زیاتریش بەسەر ئەم میللەتە هەژارەدا ئەهێنرێ
دەسەڵات گوێی پێناداو هەر ئەخەوێ
مێشێ میوانی نیە گوێ لەهیچ کەس و؟ بۆ هیچ شتێ ناگرێ؟
بەداخەوە لەو هەرێمەی ئێمە تەنانەت کاتێ مناڵ گروکاڵ ئەکات و پێ ئەگرێ
تا وایشی لێ دێت و گەورە ئەکرێ
فێری مرۆڤ دۆستی یا پەروەردەیەکی جوان ناکرێ
کە ئەڵێم ئەم هەرێمەی ئێمە لەهیچ هەرێمێ ناچێ؟
ئەوە ڕاستە و ڕێ ی تێ ئەچێ
خەڵک بۆ ماڵی خواش بەقاچاخ ئەبرێ
لەوێش بێسەر و شوێن ئەکرێ
جەندرمەو پۆلیس بەشوێنیانا ئەگەڕێ
هەیانە ڕێهەڵە ئەکەن و تاک تاک ئەمرێ
بیرێ لەخۆت کەرەوە بۆ واتلێ ئەکرێ
هەر تۆی لەدنیادا بەشت ئەخورێ
ئایا میللەتی کورد بۆ وای لێ ئەکرێ؟
هەر ڕۆژە بەدبەختی و نەهامەتیەک یەخەی پێ ئەگرێ.