ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٣٢. مراوی و بەچکەکانی
لەسەر ئاوێ دانیشتبوم
لەو پەڕی خەیاڵی خۆما بوم
بینیم مراوێ لەگەڵ بەچکەکانی
ورد ورد پەنایان بۆ من ئەهانی
برسیان بوو خواردنیان ئەویست
من خواردنم دانێ بەپێی پێویست
دوای خواردن بەدڵ خۆشیەوە
خۆیان هەڵدایەوە ناو ئاوەکەوە
مەلەیان ئەکرد بەڕیز بەجوانی
شایان بەنۆکەرو سەپان نەزانی
تا چەند ساتێ چاوم لێکردن؟
دەستم بەرز کردو بای بام لێکردن
ڕوویان وەرگێڕا بۆ شوێن جێهێشتن
ئینجا خونە خون بۆخۆیان ڕۆشتن
زۆر جوانن مراوی و باڵندەی ئاوی
نابێ بیان خەیتە ناو تەڵە و داوی
ئاوایە ژیانی قاز و مراوی و باڵندە
کەسوودت بۆیاننیە ئازاریان مەدە.
بەریتانیا
٩/٦/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit