وا هاتینەوە بەرە و وڵات وڵاتی چی گەر تۆی لێ نەبێ؟
خۆشی لای ئێمە نییە گەر بگەڕێین هەموو شارو گوندو دەشت و لادێ!
ئەو کاتە خۆش بوو کە تۆی لێ بوایە
وەک جاری جاران قسەمان بکردایە
یان بچوینایە بۆ گوندی نۆڕک لەوێ
کاتمان بەسەربردایە و دڵمان بسرەوێ
چەن شەوو چەن ڕۆژ مە ئەماینەوە
دوایی بەدڵ خۆشی ئەگەڕاینەوە
بەڵام ئێستاکە کە تۆی لێ نییە
هیچ خۆشیەکیش لای ئێمە نییە
ئیتر لەمە دوا دڵ بەکێ خۆشکەین
ڕازو نیازی دڵ لای کێ پەخشکەین
کەچنار هات بۆ لام زۆری بۆ گریای
ئەویش ئەیزانی تۆی پشت و پەنای
ئەتزانی کە جارێکی تر نایبینیتەوە
بۆیە شینت ئەکرد و ئەلاڵایتەوە
تۆ هەم باوک بووی هەم هاوڕێ
من و دایک و خوشکو برا لەکوێ
کەس جێگای تۆی بۆ ناگرێتەوە
ئەویش مەحاڵە تۆی بیرچێتەوە
هەموو کات دوعا و نزات بۆ ئەکا
ئەو تا ماوە لە ژیان تۆ لەبیر ناکا
تۆ کەسێکی ئاقل زیرەک زانا بووی
خۆشەویستی لای هەموان بووی
ڕوحت شاد خەم خۆری هەموان
هێشتا زۆر مابوو تۆ بڕۆی لەژیان
ئێستا زۆر زوو بوو بۆ ماڵئاوایی
بۆ دەست بەردان و بۆ خواحافیزی
بێ تۆ مەحاڵە خۆشی ئەم سەفەرە
دەبگەڕێوە ئێمەش لەگەڵ خۆتا بەرە.
خۆشی لای ئێمە نییە گەر بگەڕێین هەموو شارو گوندو دەشت و لادێ!
ئەو کاتە خۆش بوو کە تۆی لێ بوایە
وەک جاری جاران قسەمان بکردایە
یان بچوینایە بۆ گوندی نۆڕک لەوێ
کاتمان بەسەربردایە و دڵمان بسرەوێ
چەن شەوو چەن ڕۆژ مە ئەماینەوە
دوایی بەدڵ خۆشی ئەگەڕاینەوە
بەڵام ئێستاکە کە تۆی لێ نییە
هیچ خۆشیەکیش لای ئێمە نییە
ئیتر لەمە دوا دڵ بەکێ خۆشکەین
ڕازو نیازی دڵ لای کێ پەخشکەین
کەچنار هات بۆ لام زۆری بۆ گریای
ئەویش ئەیزانی تۆی پشت و پەنای
ئەتزانی کە جارێکی تر نایبینیتەوە
بۆیە شینت ئەکرد و ئەلاڵایتەوە
تۆ هەم باوک بووی هەم هاوڕێ
من و دایک و خوشکو برا لەکوێ
کەس جێگای تۆی بۆ ناگرێتەوە
ئەویش مەحاڵە تۆی بیرچێتەوە
هەموو کات دوعا و نزات بۆ ئەکا
ئەو تا ماوە لە ژیان تۆ لەبیر ناکا
تۆ کەسێکی ئاقل زیرەک زانا بووی
خۆشەویستی لای هەموان بووی
ڕوحت شاد خەم خۆری هەموان
هێشتا زۆر مابوو تۆ بڕۆی لەژیان
ئێستا زۆر زوو بوو بۆ ماڵئاوایی
بۆ دەست بەردان و بۆ خواحافیزی
بێ تۆ مەحاڵە خۆشی ئەم سەفەرە
دەبگەڕێوە ئێمەش لەگەڵ خۆتا بەرە.