ڕاستە ئەڵێن گۆیژە هەڵەدڕێ
کەواتە سلێمانی بێ باوک ئەکرێ
ئەچمە سلەیمانی گۆیژەم لێ دیارە
لەمە دوا دیار نابێ بە بێیابان ئەکرێ
لە ئەزمڕەوە هەموو شار دیارە
ئەو پەنجەرەیە مابوو ئەویشی لێدائەخرێ
سلێمانی لەمەدوا پاڵبا بەکوێوە هاوارە؟
پشتی نامێنێ پشتیەکەی لێ ئەسەنرێ
پشتی هەموو دار سنۆوبەرە
بەداخەوە ژینگەی پیسەکرێ
ئەو ڕەفتارە دزێوە و بەدکارە
ڕێ لە گەشەی سلێمانی ئەگرێ
سیمای ئەشێوێنرێ ئەو شارە
تروسکایی و ڕۆشنایی ناهێڵرێ
بۆ بەرژەوەندی کەسی بۆ پارە
ئەو شارە خەفە و وێران ئەکرێ
سەیوان و گۆیژە ئەڵێن بەمامەیارە
وا خەریکە ماڵمان بەقور ئەگیرێ
پشتی ئەو شارە بەشۆفڵ و حەفارە
دا ئەتاشرێ و چەقۆی لێ ئەدرێ
هەوارە بەرزە و مەجیی بەگ تا بەکرەجۆ کە ئەوپەڕی شارە
تەعزێ بارن قور ئەپێون فرميسک لەچاویان ئەبارێ
شاری هەڵمەت و قوربانی بۆ وا غەمبارە
ئەم شارە چۆکی بۆ دوژمن دانەداوە بەمێژوو ئەسەلمێنرێ
شاری ئەدەب و ڕۆشنبیری ئەمڕۆ بریندارە
لە هەموو لایەک سەری لێ تێک ئەدرێ
لەکۆنەوە تەپولکە و بەرزایی و چیا شوێنێ قایمکارە
باشترین حەشارگەیە بەرگری پێ لەخۆ ئەکرێ
بۆ هەوای پاک ڕوانرابوون ئەو ڕیزە دارە
بەڵام وا ئەمڕۆ یەک یەک لەڕەگوڕیشەیا هەڵەکەنرێ
دیمەنێ جوانیان دابوە ئەو شارە
خەڵک بۆ کات بەسەربردن ڕوی ئەکردە ئەوێ
ئای بۆ وا بڕدراوە خاپور کراوە ئەو شارە!
ئێستا لەجێی سەوزایی بینا هەڵەقوڵێ
سلێمانی ئەوەی وایلێکردی ڕۆڵەی خۆتە نالەبارە
ڕاستە ئەڵێن تەور کلکی لەدار نەبێ دار نابڕێ.
کەواتە سلێمانی بێ باوک ئەکرێ
ئەچمە سلەیمانی گۆیژەم لێ دیارە
لەمە دوا دیار نابێ بە بێیابان ئەکرێ
لە ئەزمڕەوە هەموو شار دیارە
ئەو پەنجەرەیە مابوو ئەویشی لێدائەخرێ
سلێمانی لەمەدوا پاڵبا بەکوێوە هاوارە؟
پشتی نامێنێ پشتیەکەی لێ ئەسەنرێ
پشتی هەموو دار سنۆوبەرە
بەداخەوە ژینگەی پیسەکرێ
ئەو ڕەفتارە دزێوە و بەدکارە
ڕێ لە گەشەی سلێمانی ئەگرێ
سیمای ئەشێوێنرێ ئەو شارە
تروسکایی و ڕۆشنایی ناهێڵرێ
بۆ بەرژەوەندی کەسی بۆ پارە
ئەو شارە خەفە و وێران ئەکرێ
سەیوان و گۆیژە ئەڵێن بەمامەیارە
وا خەریکە ماڵمان بەقور ئەگیرێ
پشتی ئەو شارە بەشۆفڵ و حەفارە
دا ئەتاشرێ و چەقۆی لێ ئەدرێ
هەوارە بەرزە و مەجیی بەگ تا بەکرەجۆ کە ئەوپەڕی شارە
تەعزێ بارن قور ئەپێون فرميسک لەچاویان ئەبارێ
شاری هەڵمەت و قوربانی بۆ وا غەمبارە
ئەم شارە چۆکی بۆ دوژمن دانەداوە بەمێژوو ئەسەلمێنرێ
شاری ئەدەب و ڕۆشنبیری ئەمڕۆ بریندارە
لە هەموو لایەک سەری لێ تێک ئەدرێ
لەکۆنەوە تەپولکە و بەرزایی و چیا شوێنێ قایمکارە
باشترین حەشارگەیە بەرگری پێ لەخۆ ئەکرێ
بۆ هەوای پاک ڕوانرابوون ئەو ڕیزە دارە
بەڵام وا ئەمڕۆ یەک یەک لەڕەگوڕیشەیا هەڵەکەنرێ
دیمەنێ جوانیان دابوە ئەو شارە
خەڵک بۆ کات بەسەربردن ڕوی ئەکردە ئەوێ
ئای بۆ وا بڕدراوە خاپور کراوە ئەو شارە!
ئێستا لەجێی سەوزایی بینا هەڵەقوڵێ
سلێمانی ئەوەی وایلێکردی ڕۆڵەی خۆتە نالەبارە
ڕاستە ئەڵێن تەور کلکی لەدار نەبێ دار نابڕێ.