ئەی سـڵیـمانی مـن یـادت دەکەم
بۆ باوەشـی تۆ، ئـاخ و داخ دەکەم
لەو کاتەوەی وا لێت دوور کەوتووم
بۆ دیـداری تۆ، چاوەڕێیگەڕووم
تۆ شاری شاران، قەلایخۆڕاگر
دەورەت تەنراوە بەھێزو لەشکر
لە هەمووکات و، سەردەمێکدا تۆ
سەربەرز و شاجوان وەکچیایئاسۆ
سەرچنارەکەت، فێنکی گیانە
گۆیژە و ئەزمەڕت سێبەری ژیانە
بەردەرکیسەرات جێی ژوان و یادە
دڵ بەبینینت، هەمیشە شادە
مەڵکەندی چوارباخ، سابوونکەرانی
بەعەشق و ئەوین، سەرچاوەی جوانی
شاریهەڵمەت و قوربانی و شیعر
لانکەی مەردان و، پایتەختی فکر
لە هەرکوێیەکبم، دڵم لای تۆیە
هەناسەم تێکەڵ، بە هەوای تۆیە
هەر ئاوەدان بیت، بووکیکوردستان
ناوت هەر بەرزە، لە هەموو جیهان.
بۆ باوەشـی تۆ، ئـاخ و داخ دەکەم
لەو کاتەوەی وا لێت دوور کەوتووم
بۆ دیـداری تۆ، چاوەڕێیگەڕووم
تۆ شاری شاران، قەلایخۆڕاگر
دەورەت تەنراوە بەھێزو لەشکر
لە هەمووکات و، سەردەمێکدا تۆ
سەربەرز و شاجوان وەکچیایئاسۆ
سەرچنارەکەت، فێنکی گیانە
گۆیژە و ئەزمەڕت سێبەری ژیانە
بەردەرکیسەرات جێی ژوان و یادە
دڵ بەبینینت، هەمیشە شادە
مەڵکەندی چوارباخ، سابوونکەرانی
بەعەشق و ئەوین، سەرچاوەی جوانی
شاریهەڵمەت و قوربانی و شیعر
لانکەی مەردان و، پایتەختی فکر
لە هەرکوێیەکبم، دڵم لای تۆیە
هەناسەم تێکەڵ، بە هەوای تۆیە
هەر ئاوەدان بیت، بووکیکوردستان
ناوت هەر بەرزە، لە هەموو جیهان.