ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
٢٨٨. بۆ ڕۆژی جیهانی کچان
پیرۆز بێ ڕۆژی جیهانی کچان
ڕۆژێکی گەورەو جوانە لە ژیان

کچان سەروەرن هەمیش ڕابەرن
لە جەنگا وریا وەک پڵنگ و شێرن

کچانی ئێمە گەریلەی شاخن
جوان و ناسکن وەک گوڵی باخن

ئەم ژیانە بێ کچ وەک بیابانە
کچ تاجی سەرە دیارە لەم ژیانە

تێبینی // ئەم شیعرەم بڵاو کردەوە بۆ ڕۆژی جیهانی کچان لە ئەکادیمیای نێو دەوڵەتی کوردی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی (Kurdish International Academy of Human)
٢٠٢٦/١٠/١٣
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit