کوردستانم لە چوار لاوە تەنراوە
بە دەست و پلانی دوژمن دەور دراوە
لە باشووردا ژینگە و سروشت خنکاوە
قەدی درەخت و داری ڕازاوە بڕاوە
لە ڕۆژهەڵات لاوانمان لە سێدارە دراوە
لە باکووردا گەل چەوساوە و قڕ کراوە
لە ڕۆژئاوا خاکی پیرۆز بە خوێن ئاو دراوە
ئەی کورد ڕاپەڕە، دوژمن خەیاڵی خاوە!
یەک ڕیز و تەبا بن، پەیمان بەستراوە
بەرژەوەندی کەسی بخەنە لاوە
دەست لە نێو دەست و هاوشان پێکەوە
بانگی ئازادی کوردان دەنگی داوە
لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا هەوڵمانداوە
بۆ یەک ئامانج قوربانی بێشومار دراوە
ئاشتی و سەرکەوتن نێزیک بووەتەوە
کورد وەڵامی دوژمنانی داوەتەوە
ڕزگاری کوردستان گەورەترین ئاواتمانە
بەرزترین مژدە و بەنرخترین خەڵاتمانە.
بە دەست و پلانی دوژمن دەور دراوە
لە باشووردا ژینگە و سروشت خنکاوە
قەدی درەخت و داری ڕازاوە بڕاوە
لە ڕۆژهەڵات لاوانمان لە سێدارە دراوە
لە باکووردا گەل چەوساوە و قڕ کراوە
لە ڕۆژئاوا خاکی پیرۆز بە خوێن ئاو دراوە
ئەی کورد ڕاپەڕە، دوژمن خەیاڵی خاوە!
یەک ڕیز و تەبا بن، پەیمان بەستراوە
بەرژەوەندی کەسی بخەنە لاوە
دەست لە نێو دەست و هاوشان پێکەوە
بانگی ئازادی کوردان دەنگی داوە
لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا هەوڵمانداوە
بۆ یەک ئامانج قوربانی بێشومار دراوە
ئاشتی و سەرکەوتن نێزیک بووەتەوە
کورد وەڵامی دوژمنانی داوەتەوە
ڕزگاری کوردستان گەورەترین ئاواتمانە
بەرزترین مژدە و بەنرخترین خەڵاتمانە.