وا هاتینەوە بەرە و وڵاتێ
وڵاتی چی کە تۆی لێ نەبێ؟
ئەو کاتە خۆش بوو کە تۆی لێ بوایە
وەک جاری جاران قسەمان بکردایە
یان بچووینایە بۆ گوندەکەی نۆڕک
لەوێ بمانخواردایە کەرەو پەنیرو لۆرک
هەم گەڕان و سەیران زۆر بە دڵخۆشی
کاتمان بەسەربردایە بە کوڵ و بە جۆشی
چەند شەو و چەند ڕۆژ بماینایەوە؟
دوایی بە دڵخۆشی بگەڕاینایەوە
بەڵام ئێستاکە کە تۆی لێ نییە
هیچ خۆشییەکیش لای ئێمە نییە؟
ئیتر لەمەودوا دڵ بە کێ خۆش کەین؟
ڕاز و نیازی دڵ لای کێ بەیان کەین؟
کچەکەت هات بۆ لام، زۆری بۆ گریای
ئەویش ئەیزانی تۆی پشت و پەنای
هات بۆ وڵاتی غەریب و غوربەت
دوورکەوتەوە وەک جاران نایە بۆ لات
ئەتزانی کە جارێکی تر نایبینیتەوە
بۆیە شینت ئەکرد و ئەلاڵایتەوە
تۆ هەم باوک بووی، هەم هاوڕێ
من و دایک و خوشک و برا لە کوێ؟
کەس جێگای تۆی بۆ ناگرێتەوە
ئەویش مەحاڵە تۆی بیر چێتەوە
هەموو کات دوعا و نزات بۆ ئەکا
ئەو تا لە ژیان ماوە، تۆ لەبیر ناکا
تۆ باوکێکی باش و میهرەبان بووی
خۆشەویستی لای هەمووان بووی
ڕوحت شاد ئەی خەمخۆری هەمووان
هێشتا زۆر مابوو تۆ بڕۆی لە ژیان
ئێستا زۆر زوو بوو بۆ ماڵئاواییت
بۆ دەستبەردان و بۆ خواحافیزیت
بێ تۆ مەحاڵە خۆشیی ئەم سەفەرە
دە بگەڕێوە ئێمەش لەگەڵ خۆت بەرە.
وڵاتی چی کە تۆی لێ نەبێ؟
ئەو کاتە خۆش بوو کە تۆی لێ بوایە
وەک جاری جاران قسەمان بکردایە
یان بچووینایە بۆ گوندەکەی نۆڕک
لەوێ بمانخواردایە کەرەو پەنیرو لۆرک
هەم گەڕان و سەیران زۆر بە دڵخۆشی
کاتمان بەسەربردایە بە کوڵ و بە جۆشی
چەند شەو و چەند ڕۆژ بماینایەوە؟
دوایی بە دڵخۆشی بگەڕاینایەوە
بەڵام ئێستاکە کە تۆی لێ نییە
هیچ خۆشییەکیش لای ئێمە نییە؟
ئیتر لەمەودوا دڵ بە کێ خۆش کەین؟
ڕاز و نیازی دڵ لای کێ بەیان کەین؟
کچەکەت هات بۆ لام، زۆری بۆ گریای
ئەویش ئەیزانی تۆی پشت و پەنای
هات بۆ وڵاتی غەریب و غوربەت
دوورکەوتەوە وەک جاران نایە بۆ لات
ئەتزانی کە جارێکی تر نایبینیتەوە
بۆیە شینت ئەکرد و ئەلاڵایتەوە
تۆ هەم باوک بووی، هەم هاوڕێ
من و دایک و خوشک و برا لە کوێ؟
کەس جێگای تۆی بۆ ناگرێتەوە
ئەویش مەحاڵە تۆی بیر چێتەوە
هەموو کات دوعا و نزات بۆ ئەکا
ئەو تا لە ژیان ماوە، تۆ لەبیر ناکا
تۆ باوکێکی باش و میهرەبان بووی
خۆشەویستی لای هەمووان بووی
ڕوحت شاد ئەی خەمخۆری هەمووان
هێشتا زۆر مابوو تۆ بڕۆی لە ژیان
ئێستا زۆر زوو بوو بۆ ماڵئاواییت
بۆ دەستبەردان و بۆ خواحافیزیت
بێ تۆ مەحاڵە خۆشیی ئەم سەفەرە
دە بگەڕێوە ئێمەش لەگەڵ خۆت بەرە.
تێبینی // پاش کۆچی دوایی مامم (خەزووری) خۆشەویستم، لە کاتی گەڕانەوەماندا ئەم شێعرەم بۆ نووسی و ئاراستەی ڕۆحی پاکیم کرد، لە کاتی خۆیدا لە ئاڵەکۆک پەیجی شاعیرانی کۆن و نوێی خۆمدا بڵاومکردەوە. ئێستاش بەکەمێک دەستکاریەوە وەک وەفا و یادێک بۆ ڕۆحی بڵند و مێهرەبانی ئەو زاتە بەرزە—ئێستاشی لەگەڵدا بێت یاد و یادەوەری ئاوێتەی ناخمانە—بە پێویستم زانی لە ئێستاشدا بڵاوی بکەمەوە بەو هیوایەم بە نزا و پاڕانەوەکانمان ڕوحی شاد و ئاسوودە بکەین
ڕەوانی شاد بێت و گڵکۆی پڕ لە نوور و ئارامی بێت.
ڕەوانی شاد بێت و گڵکۆی پڕ لە نوور و ئارامی بێت.