ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
٢٧٤. بۆ هێمن لەتیفی شاعیر
ئەوا پاییزە، گەڵای دار دەوەری
بەختی خەرمانیم لەگەڵیدا هەڵوەری
لە لای من پاییزە و گەڵا ڕێزانە
لە چارە ڕەشیم دەست لێک بەردانە

زۆر دڵگرانم بۆ کاکە هێمن
کە جێی هێشتین، ماڵئاوا لە ژین
ڕووحی ئارام بێت، ئەو دڵشکاو بوو
هیچمان نەزانی بە چ دەردێک چوو؟ !

لە دوای خۆی تەنیا یادێکی جێما
لە دڵماندا خەمێکی بێکۆتایی ما
پاییز هەر دێت و گەڵا دەوەرێ
بەڵام یادەکەی هەرگیز ناوەڕێ
٢٠٢٦/٨/٣١
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit