ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
٢٦٩. بۆ نیلە
نیلە بەخێر بێیت بۆ ناو ئەم ژیانە
کە پڕ خۆشییە و پڕیش لە ژانە

بە هیوام ژیانت هەمووی خۆشیبێ
دوور لە ناخۆشی و دەرد و بەڵا بێ

بۆ دایە و بابە ببی بەڕەحمەت
میهرو ئارام بیت نەبی بەزەحمەت

لەگەڵ مێلی گیان بۆ بابە و دایە
بمێنن ڕەنجیان نەچێ بەزایە

کۆژین و یاڵدا، مێلینە و نیلە
بەختەوەر بژین لەم سەرزەمینە

بەهیوام ژیانێک پڕ خۆشی و شادی
بۆ ئەم خێزانە ئاسان بێتە دی.

تێبینی // چوین بۆ ناونانی کچەکەی کۆژینی برازام لە نەریتانیا مانچێستەر ستارتفۆر (نیلە) ئەم شیعرەم هات بە خەیاڵاو بۆم نوسی بە هیوام بە دڵیان بوو بێت.
٢٠٢٦/٦/٢١
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit