ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٦٣. ماڵی دڵم
ماڵی دڵم ماڵی خۆتە
جار جارە تۆ سەربەرزۆکە
دڵم مەشکێنە ئازیزم
تۆ چیدی مەدە ختۆکە
هەر تۆی گوڵم ئەی شیرینم
نەرمی هەر وەکو پەشمۆکە
هەر تۆی تەنیا خۆشەویستم
تامداری هەر وەک مزرۆکە
من شێتی قەدی باریکتم
هەر وەک دێوانە و لاتۆکە
شتێتی گەردن و ڕوومەتم
هەندێ باسی خۆتم بۆبکە
شەوو ڕۆژ من لە خەیاڵتم
گەر بزانی هەر تۆزێکە
تارای سوورت تارای بوکە
دەبی بە هاوسەری ژینم
دەوەرە ساتێ دڵم خۆشکە
هەر بۆ تۆیە گیان و ماڵم
تۆش بە ڕاستی ڕووم تێکە
خۆشم دەوێی باوانەکەم
تۆش دڵم فەرامۆش مەکە
لە دووری تۆ بێ ژییانم
تکایە ژیانم ئارامکە
با پێکەوە بیگوزەرێنین
ئەم ژیانە نامۆو تاریکە
بڕیار بدە و پێمی بڵێ
یا ڕێکەوە یا بڵێ بارکە
٢٠٢٦/٨/٥
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit