کە ڕووبەڕووی نیگات دەبمەوە
هەموو نەخشەی ئەقڵم تێکدەچێت و
تەمی سەرلێشێوان
دەبێتە داگیرکەری شاری مێشکم
ئەمە تەنها بینینێکی سادە نییە
کاتێ چاوم لەسەر وێنەی تۆ دەنیشێت
دڵم دەبێتە چەقەخانەی لێدانێکی یاخی
کە هیچ سنوورێک و هیچ هێمنییەک ناناسێت؟
ئەم بینینە…
کەسایەتی بێدەنگم دادەوەشێنێت و
جەستەم لە ئاستتدا، چۆک دادەدات
من لێرەدا دەستەوستان و قۆڵبەستم
بەڵام مەیگرە لێم...
ئەوە 'من' نیم کە وا دەکەم
ئەوە جەوهەری من و خەسڵەتی عەشقە
کە منی لە نێوان عەقڵ و هەستدا
ئاوا وێران و سەرگەردان کردووە.
هەموو نەخشەی ئەقڵم تێکدەچێت و
تەمی سەرلێشێوان
دەبێتە داگیرکەری شاری مێشکم
ئەمە تەنها بینینێکی سادە نییە
کاتێ چاوم لەسەر وێنەی تۆ دەنیشێت
دڵم دەبێتە چەقەخانەی لێدانێکی یاخی
کە هیچ سنوورێک و هیچ هێمنییەک ناناسێت؟
ئەم بینینە…
کەسایەتی بێدەنگم دادەوەشێنێت و
جەستەم لە ئاستتدا، چۆک دادەدات
من لێرەدا دەستەوستان و قۆڵبەستم
بەڵام مەیگرە لێم...
ئەوە 'من' نیم کە وا دەکەم
ئەوە جەوهەری من و خەسڵەتی عەشقە
کە منی لە نێوان عەقڵ و هەستدا
ئاوا وێران و سەرگەردان کردووە.