سڵاو هاتی بۆ ژیان بچکۆلە گیان
ئەی خوشکە جوانەکەی بابلۆ گیان
خانەوادەکەم کەسێ زیادی کرد
با پتەو تر بین وەک ڕایەڵەی پرد
لە هاتنی تۆ ئینکاری ناکرێ
دڵمان بۆ تۆ شاگەشکە ئەگرێ
بە زمان بۆی بکەن لایلایە و لۆ لۆ
بۆ گوڵەکەی شێنێ و هاوڕێی بابلۆ
بەهاتنی تۆ گەلێ دڵ خۆشین
لەسەرێکەوە بۆت بە پەرۆشین
ئەزانی بۆ چی بچکۆلەی مامی؟
داخەکەم بە چاو نەنکت نەبینی
ئەویش خوازیار بوو ڕۆژێ بتبینێ
تێر تێر بۆنت کا و لەباوەشت گرێ
بەڵام داخەکەم ئاواتی نەهاتە دی
ئەجەل ڕێینەدا ڕۆی بە نەخۆشی
ڕوحی شاد بێ دایکێکی باش بوو
تا لەژیانا بوو هەر ئەو خەمخۆر بوو
بەڵام سروشتی ژیان هەر وایە
یەکێ ئەڕواو یەکێ تر دێتە کایە
دوو بارە بەخێرێی بان دوو چاوان
تۆ بەختەوەر بیت لەهەموو ژیان.
ئەی خوشکە جوانەکەی بابلۆ گیان
خانەوادەکەم کەسێ زیادی کرد
با پتەو تر بین وەک ڕایەڵەی پرد
لە هاتنی تۆ ئینکاری ناکرێ
دڵمان بۆ تۆ شاگەشکە ئەگرێ
بە زمان بۆی بکەن لایلایە و لۆ لۆ
بۆ گوڵەکەی شێنێ و هاوڕێی بابلۆ
بەهاتنی تۆ گەلێ دڵ خۆشین
لەسەرێکەوە بۆت بە پەرۆشین
ئەزانی بۆ چی بچکۆلەی مامی؟
داخەکەم بە چاو نەنکت نەبینی
ئەویش خوازیار بوو ڕۆژێ بتبینێ
تێر تێر بۆنت کا و لەباوەشت گرێ
بەڵام داخەکەم ئاواتی نەهاتە دی
ئەجەل ڕێینەدا ڕۆی بە نەخۆشی
ڕوحی شاد بێ دایکێکی باش بوو
تا لەژیانا بوو هەر ئەو خەمخۆر بوو
بەڵام سروشتی ژیان هەر وایە
یەکێ ئەڕواو یەکێ تر دێتە کایە
دوو بارە بەخێرێی بان دوو چاوان
تۆ بەختەوەر بیت لەهەموو ژیان.
تێبینی: ئەم هۆنراوەیەم بۆ کچەکەی شێنێی برازام بۆ کاتی لەدایک بونی نوسی تەمەندرێژ بێ و بەدایک و باوک گەورە بێت.