ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٤. جاران
هەر جاران خۆش بوو کە پێکەوە بوین
وەک ئێستاش پۆشتە و پەرداخ نەبوین
زۆر سادە و ساکار بەدڵ لای یەک بوین
بەشەوو بەڕۆش لە خەمی یەک بوین
*** *** ***
ئەو کات لەماڵێ یەک کەس ئیشی بکردایە
لە هەمو شتێ زیاد بوو هەرچیت بکڕیایە؟
ئێستا لەماڵێ بە حەو کەس مەسرەف دەرنایە
پێم بڵێن چی ڕوویداوە ئەم ژیانە بۆ وایە؟.

تێبینی: بابەتێکم لەسەر خێزان نوسی ئەم هۆنراوەیەشم لە کۆتایی بابەتەکەدا نوسی بە پێویستم زانی کە لێرە لە ئاڵەکۆکدا بڵاوی بکەمەوە.
بەریتانیا
١٥/٥/٢٠٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit