ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
٢٤٠. ئەنفال
پێم بڵێن چ نەتەوەیەک ئاوای لێکراوە؟
وەک کورد بێباکانە بە ئاگر سوتێنراوە
هەرگیز لاشەی مرۆڤ بەسەگ خوراوە
یا پاکیزەی جوان و هەرزەکار فرۆشراوە
ئەی لادێ و گوندی وڵاتان خاپورکراوە!
مەڕ و ماڵاتی بەتالان براوە و سەربڕاوە
ئەی ئەزانن گیاندار و باڵندە قڕ کراوە!
هێلکە و بەچکەیان لە هێلانەدا جێماوە
ئەی ئەزانن دارو درەخت تێکڕا سوتاوە!
سەرچاوەی ئاوو کانیەکانیش وشککراوە
ژینگەی وڵاتیش بۆنیکردووە و پیسکراوە
ئاسمانیش وەک جاران نەماوە و گۆڕاوە
هەموو ئەو کارانە کێ بووە ئەو بەدناوە؟
لەلایەن ڕژێمێکی دڕندەوە بووە و کراوە
حزبی بەعس بووە کە گۆڕ بەگۆڕ کراوە
لە دنیادا دەنگی داوە و ناویشی زڕاوە
کرا بە پەندی زەمانە و لێک هەڵوەشاوە
بابڕوا ئیتر هەرگیز جارێکی تر نەیەتەوە
ئەو زامو و برینانە تا ئەبەد بیر ناچنەوە
داخەکەم میللەتی ئێمە ئەنفال کراوە
بە پێی ئایەتی قورئان بەو دەردە براوە.
بەریتانیا
٢٠٢٤/٤/١٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit