خەمێکی چڕ و ساردی وەک کزەی بایەکی پایزی
تەم و مژ ڕێی بڕیم، ئەی کوا تیشکی ڕوونی و ئازیزی؟
لەمێژە ڕۆژەکانم ڕەنگڕێژی دەرد و ماتەمن
شار و دێ تەژی بوون لە تامی بێهوودەیی و بێزی
ئەو ژیانەی کە بڕیار بوو بەهەشتی ئارامی بێ
ئێستا بووە بە دۆزەخ و بە دەستی مرۆڤ دەمرێ
جەنگە وەک مۆتەکە، باڵی کێشاوە بەسەرما
ئاگر لەم سەر و ئەو سەری جیهان هەڵدەگیرێ
تاریکە ئاسۆ و ڕێ ونە و ئاواتەکان ژاکاون
سروشت بۆ مەرگی سەوزی و ئاوەدانی دەگریێ

وڵاتان بوونە وێرانە و جەستەی خاک پارچە پارچە
ئەمەیە مانا و حەقیقەتی مەرگ و سەرگەردانی
کوا دەستێکی میهرەبان؟ کوا کێوێک بۆ حەسانەوە؟
بۆ دەبێتە خۆڵەمێش و دووکەڵ، ژینی نایانی؟

تەمەنێکمان بەڕێ کرد بۆ چنینی گوڵی ژین
کەچی بە چاوتروکانێک، بوو بە خەونێکی تەڵخ
دەڵێین مرۆڤی ژیرین و خاوەن شارستانییەت
بەڵام لە جەنگی بێدەنگدا، مێژوومان دەکەین بەژەهر

تێبینی // ئەم شاکارە شیعریە بۆ گۆرانیش دەبێت بەوەی کەوا ئەو بەیتەم لە نێوان بەندەکانا دووبارە کردۆتەوە هەر هونەرمەندێک کە خوازیارە ئەتوانێ ئاوازێکی خۆشی بۆ دانێت ئەتوانێت ئەم شیعرە بۆ گۆرانی بەکار بێنێت خۆشم بەپێی توانا لە ئاوازدانانیدا هاوکاری دەبم.