درۆ
من هەزارانم کە خستۆتە داوزۆریان لە ژنان و چەندانیش لە پیاو
لە ڕێگای دڵ و هەم لە ڕێی چاوان
هەم بەهیزرم و هەمیش دوو لێوان
لە ڕێگەی بیرکرنەوە هەمیش خەیاڵم
کار و کردەوە لەگەڵ زوبانم
بە هەزارانم لە خشتە بردووە
هەزارانی تریشم هەڵخەڵەتاندووە
ئەوەی کردوومە بۆ بەرژەوەندی
تا ئاسودە بێ لایەنی هەستی
بۆ پارەو سەروەت هەمیش دڵخۆشی
بۆ شتە خۆشەکان هەم بۆ ناخۆشی
بۆ ناو دەرکردن هەم بۆ دەسەڵات
لە کۆڕو مەجلیس تا بکرێم خەڵات
ڕاستی
منیش هەزارانم ئاسودە کردووەچەندە بۆ ژنان و بۆ پیاوانم کردووە
منیش بەزبان و هەم بە لێوانم
زۆریش خۆشم بەخۆشحاڵ ئەزانم
بەزمانی شیرین و بە هیزری ڕۆشن
ڕاستیم وتووە بۆ پیاو و بۆ ژن
ئەوەی کردوومە بۆ نییەت پاکی
هەم بۆ ویژدان و هەم بۆ نیاز پاکی
نە بۆ پارەیە نەش بۆ دەسەڵات
نەک بۆ پیا هەڵدانە نەوەک بۆ خەڵات
ئایا من و تۆ کاممان گرە و دەبەینەوە؟
کە من ڕاستبم و تۆش هەڵە بخەیتەوە
درۆ
تۆ کە بۆ چاکە هەر چیت کردووە؟منیش کە خەڵکم لە خشتە بردووە
نازانین ئاخۆ کامەمان ڕاستین!
کاممان ئەحساو کامەمان هەستین؟
کێ ناڵێ چاکەت گشت خراپەیە؟
خەراپەی منیش هەمووی چاکەیە
ڕاستی
بڵێ چۆن چۆنی بۆم ڕوون کەرەوە؟ !تکایە پێم بڵێ و وەڵامم بەرەوە
درۆ
کێ ناڵێ کە تۆ چاکە یا خێرێ دەکەی؟یەکێ لەو چاک و خێرانە پارەیە ئەدەی
کێ ناڵێ بەو پارانەت چەکی پێناکڕێ؟
هەر بەو چەکانەش خەڵک ناکوژرێ
یا من بە کەسێ بڵێم پارەم بەرێ
ئەو بڵێ بۆ چیتە بڵێم بۆڕاوم دەوێ؟
بەڵام من درۆم کرد بۆ ڕاوم ناوێ
کەسێک بکوژە بە دەستم بکوژرێ
ئایا من و تۆ کاممان ڕاسترین
کاممان دوژمن و کاممان بکوژین
دادگاوەر ڕەوایی بەکاممان دەدا؟
کاممان ئازاد و کێمان بەند دەکا؟ !
کەواتە هەموو کاتێ ڕاستی ڕاست نییە
درۆکانیش زۆر جار درۆی بەرژەوەندیە
زۆر جاران درۆ خێرە و ئاسودەییە
زۆر جاران ڕاستیش هەر وەک پەڵەیە
ڕاستی
کەواتە نازانرێ نێوان خێر و شەڕکامیان چاکەیە و کامیانە بەد فەڕ؟
ئەوەی پێت ڕاستە بە چاکەی مەزانە
ئەوەشی کە درۆیە بە خراپەی مەزانە
ئەوەی تۆ پێت باشە مەرج نیە باشبێ
ئەوەی خەڵک پێی خراپە پێی ناچێ خرابێ
زۆر جاریش تەڕو پوش پێکەوە دەسوتێ
خراپ خراپە چاکەش جێ ناگرێ؟
زۆر جاریش ڕاستی بە چاک ئەژمێرێ
بەڵام لە جێگەی درۆ و خراپە ئەکرێ
زۆر جاریش درۆ جێگەی ڕاست ئەگرێ
ژیان بوک و خەسوش لە ماڵ هەڵناکرێ
وەک ئەڵێن ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێ
ماستیش لە خۆ نیە کە موی تێ دەچێ
کابرا وتی کەنر و ماست بەوەعدەی خۆی
با منیش لێی گەڕێم هەر شتێ وەکو خۆی
ڕاستی و درۆ پێکەوە
هیچ کات متمانە بەهیچمان مەکەن؟چونکە نازانن ئەوەی کە دەیکەن؟
کامیان چاکەیە کامیان خراپەیە
لە دانەوێڵە گەنم باشە یا جۆیە
شیرنی شەکرە یا قاوەی تاڵە
ئێستا دەزانین کە قاوەی تاڵە
دیارە شیرنیەکان هەنێکیان زەهرن
تایبەت ئەوانەی هەر وەکو شەکرن
ژیان ئێستا هەمووی پێچەوانەیە
لە جێگەی چاکە گشتی خراپەیە
ئەوەی پێت دەکا ئاگایی و ژییریە
هەرچی کە ڕاستەو چیش کە درۆیە؟
هەمووی مێشک و دڵە کەفەرمان دەکا
چاو ئاگادارە ناخیش هەست دەکا
ئەوەی کە مرۆڤە هەست دەجوڵێنێ
بەڕاست و بەدرۆ باخ وە بەردێنێ
درۆیە درۆ درۆی نیسانە
هەنێ جار ڕاستیش وەک سەرەتانە
نە ڕاستی ڕاستیە نە درۆ درۆیە
دەربڕینەکەشی هەر هی من و تۆیە