داخم گەلی کورد خەریکی شەربوون
بۆیە بێ وڵات و لات و زەبوون بوون
گەلانی جیهان هەر زوو ڕزگار بوون
بەڵام گەلی کورد لە جێگەی نەبوون
ئەوە هۆی یەکتر قەبوڵ نەکردنە
بەخیلی و حەسود بە یەکتر بردنە
ئەمەیە کەوا گەلمان دوا کەوتووە
کە سەرنەکەوتووە خۆ وێران کردنە
چیای پیرەمەگروون گەلێک پیرۆزە
جێی شارستانی چەند گەل و هۆزە؟
ئەو چیایە لە کۆن ناوبانگی زۆر بووە
کەرەسەی ليیە وەک کیتەڵ و گۆزە
چیای پیرە مەگروون بە پیرۆز ئەزانم
وەک مەکەو مەدینەو کەعبە ئەیبینم
گەر میللەتی کورد ئەقڵ و وشیار با
ئەو چیایە ئەبوە حەج و عومرەشم
سەلاحەدینم چی جەنگ بوو کردی؟
ئێستا لە دەسەڵات مە بوین بێبەری
کەواتە ئێمە بە کار هێنراوین
بە ڕۆژی ڕووناک هەڵخەڵەتاوین
ئێمە کردمان و دوژمنمان خواردی
ڕەنجی چەن ساڵە هەموو با بردی؟
دەردی نەزانی هۆی سەرەکی بوو
دوژمنی چاوڕەش لەگەڵ مە کردی
لێرە بەدواوە دەبێ بە ئاگا بێینەوە
دەرس وەرگرین و هەڵە نەکەینەوە
بیربکەینەوە و ڕێگای نوێ هەڵ بژێرین
ئەوەی ڕابووردوومان گشت بسڕینەوە
ئەو پارەی ئەیبەین بۆ شوێنی پیرۆز
سەرف و بیبەخشن بۆ گەل و بۆ هۆز
باشترە لەوەی ئێستاش بۆ وان بین
مە کۆیلە و نۆکەر ئەوان لێیدەن پۆز
ناچمە مەدینە ئەچمە پیرمەنسوور
ناشچمە کەعبە ئەچمە شارەزوور
ناچم بۆ مەککە ناسوتێنم بغوور
دە نگی دەهۆڵە کەوا دێ لە دوور
زەوی هەمووی پیرۆزە نەوەکو شوێنێ
گشت موڵکی خوایە سەرت سوڕنەمێنێ
ئەو شوێنانەی کەوا لای مرۆڤ پیرۆزن
خوا جێگەی لە شوێنێ هەڵناسەنگێنێ
بە ئاگاوەرنەوە ئەی نەتەوەی کورد
بچنە سلێمانی مزگەو کاک ئەحمەد
بچن بۆ باکور مەزاری شێخ سەعید
بچنە ڕۆژئاوا خزمەت شێخ مەقسود
بچنە ڕۆژهەڵات بۆ مەزار قازی
ئێستا بمایە دوژمن ئەلەرزی
گەلێک پیرۆزە مەزاری قازی
نزای بۆ بکەن خوا لێیبێ ڕازی
خۆ جاران دەردی نەزانینی بوو
دەردی نەزانیش بێ ئاگایی بوو
ئەو بێ ئاگایەش نا وشیاری بوو
لە وانیش زیاتر بێ سەوادی بوو
ئێستا هەمومان دیارە وشیارین
لەگەڵ ئەوەشدا خۆ خوێنەوارین
وەکو سەردەمی جاران نەماوین
کەوایە دەبێ یەکگرین ڕزگار بین
بۆیە بێ وڵات و لات و زەبوون بوون
گەلانی جیهان هەر زوو ڕزگار بوون
بەڵام گەلی کورد لە جێگەی نەبوون
ئەوە هۆی یەکتر قەبوڵ نەکردنە
بەخیلی و حەسود بە یەکتر بردنە
ئەمەیە کەوا گەلمان دوا کەوتووە
کە سەرنەکەوتووە خۆ وێران کردنە
چیای پیرەمەگروون گەلێک پیرۆزە
جێی شارستانی چەند گەل و هۆزە؟
ئەو چیایە لە کۆن ناوبانگی زۆر بووە
کەرەسەی ليیە وەک کیتەڵ و گۆزە
چیای پیرە مەگروون بە پیرۆز ئەزانم
وەک مەکەو مەدینەو کەعبە ئەیبینم
گەر میللەتی کورد ئەقڵ و وشیار با
ئەو چیایە ئەبوە حەج و عومرەشم
سەلاحەدینم چی جەنگ بوو کردی؟
ئێستا لە دەسەڵات مە بوین بێبەری
کەواتە ئێمە بە کار هێنراوین
بە ڕۆژی ڕووناک هەڵخەڵەتاوین
ئێمە کردمان و دوژمنمان خواردی
ڕەنجی چەن ساڵە هەموو با بردی؟
دەردی نەزانی هۆی سەرەکی بوو
دوژمنی چاوڕەش لەگەڵ مە کردی
لێرە بەدواوە دەبێ بە ئاگا بێینەوە
دەرس وەرگرین و هەڵە نەکەینەوە
بیربکەینەوە و ڕێگای نوێ هەڵ بژێرین
ئەوەی ڕابووردوومان گشت بسڕینەوە
ئەو پارەی ئەیبەین بۆ شوێنی پیرۆز
سەرف و بیبەخشن بۆ گەل و بۆ هۆز
باشترە لەوەی ئێستاش بۆ وان بین
مە کۆیلە و نۆکەر ئەوان لێیدەن پۆز
ناچمە مەدینە ئەچمە پیرمەنسوور
ناشچمە کەعبە ئەچمە شارەزوور
ناچم بۆ مەککە ناسوتێنم بغوور
دە نگی دەهۆڵە کەوا دێ لە دوور
زەوی هەمووی پیرۆزە نەوەکو شوێنێ
گشت موڵکی خوایە سەرت سوڕنەمێنێ
ئەو شوێنانەی کەوا لای مرۆڤ پیرۆزن
خوا جێگەی لە شوێنێ هەڵناسەنگێنێ
بە ئاگاوەرنەوە ئەی نەتەوەی کورد
بچنە سلێمانی مزگەو کاک ئەحمەد
بچن بۆ باکور مەزاری شێخ سەعید
بچنە ڕۆژئاوا خزمەت شێخ مەقسود
بچنە ڕۆژهەڵات بۆ مەزار قازی
ئێستا بمایە دوژمن ئەلەرزی
گەلێک پیرۆزە مەزاری قازی
نزای بۆ بکەن خوا لێیبێ ڕازی
خۆ جاران دەردی نەزانینی بوو
دەردی نەزانیش بێ ئاگایی بوو
ئەو بێ ئاگایەش نا وشیاری بوو
لە وانیش زیاتر بێ سەوادی بوو
ئێستا هەمومان دیارە وشیارین
لەگەڵ ئەوەشدا خۆ خوێنەوارین
وەکو سەردەمی جاران نەماوین
کەوایە دەبێ یەکگرین ڕزگار بین
تێبینی // مەبەستی من لەم شیعرەم بەئاگا هێنانەوەی گەلی کوردە کە ناکرێ و نابێ ئێمە لەم سەردەمە نوێ و پێشکەوتن و شارستانیەدا هەر پاشکۆی بێگانە و دوژمنان بین وە پێویستە لە مەو دوا بۆ خۆمان بژین و ئەو پارانەی کە ئەیبەین بۆ وڵاتان و سەرفی ئەکەین بۆ خێر و حەج و عومرە و هەر شوێنێکیتر و هەر شتێکیتر پێویستە لە ناو وڵاتی خۆمان و شارەکانی خۆمان و بۆ گەلەکەی خۆمان سەرفی کەین، . وە مەزارگەکانی کەسایەتیەکانی خۆمان زیاتر لا پیرۆز تر بێت وەک لەوانەی بێگانە، بزانن دوژمنانی کورد وەک تورکیا و سوریا و قەتەر و سعودیا چۆن گەلە کۆمەمان لێ ئەکەن بۆ لێدانمان ئێمەی کوردی داماویش ساڵانە بە ملوێنەها دۆلار ئەبەین لە وڵاتەکەیان سەرفی ئەکەین پێویستە بە ئاگا بێینەوە.