ئەی هەڵەبجە خوێناوێ یەکەم
ئەی شاگوڵ و نێرگزی بەهارەکەم
تۆ بوی یەکەم گزنگیی خۆری ئازادی
تۆ بوی یەکەم بێشکەی لەدایک بونی مناڵان..مناڵانی وەئاگانەهاتووی خەواڵووی بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە مناڵانت چیان لێهات و بۆ کوێ چون؟ ئەی کوا پیاوانی دنیا دیدەت؟ کوانێ لاوانی بەوەفاو ژیرت؟ کواکچۆڵانی ئاشق و سەربەستت؟
ئەی هەڵەبجە تۆ بوی دەنگت نەگەیشتە جیهان..بەو هەموو وێرانیەتەوە..بەو هەموو وەرینەی گەڵای زەردیپایزتەوە..بەوەرینی ئەو هەموو گوڵ و خونچانەتەوە..بەوەرینی هەموو پەڕەی گوڵە ژاکاوەکانتەوە..ئەیهەڵەبجە خۆ تۆ کەشتی تایتانیک نەبوی..تۆ تەقینەوەی پینتاگۆن نەبوی..تۆ لافاوو باو بارانی باشوریئەمریکا هەریکا کاترینا نەبوی..تۆ بومەلەرزەی باشوری ئاسیا پاکستان نەبوی..ئەی هەڵەبجە برینی تۆلەهەموو ئەو برینانە قوڵترو گەورەتر بوو..خوێناوی و دڵبزوێن و کاریگەرتر بوو..لەبەر ئەوە تۆ دەستەخوشک و برای هێرۆ شیماو ناکازاکی و گەلی ڤێتنام بوی.