ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١. نەورۆز
ئەی نەورۆز هاتی بان دوو چاوانم
‌ئەی یادکەرەوەی جەژنی کوردانم

‌یادت ئەکەم گەرچی یادم کردووی
‌لەهەر شوێنێ بێ گڕم بۆ ناردووی

‌بەهار بەتۆوە خۆشی هێناوە
‌دەشت و دەرگشتی جوان و ڕازاوە

‌بەهیوام ئەم ساڵ گڕت بەتین بێ
‌لەساڵان زیاتر یادت پیرۆز بێ

‌ژیانی یەکسانی و پڕ لەسەربەستی
‌بۆ لەمەو دوابێ بێ خۆپەرستی

‌دەبا ئازادی سەرچۆپی بگرێ
‌ڕێی چەوسانەوە و نەگبەتی بگرێ

‌ئەو ژیانەی هاتوو ڕۆیی و تێپەڕی
‌کولە مەرگی بوو بۆخۆی هەڵوەری

‌گەلێ باخچەی وڵات بێ لق وپۆپکران
‌گەلێ گوڵی جوان تیا هەڵ پڕوکان

‌گەلێ پیر و جوان مناڵی ساوا
‌لەخوێن خەمڵێنران وا بەناڕەوا

‌بۆچی کەس نەبوو لەوە بپرسێ
‌شەرمەزارییە مرۆڤ ئاوای بەسەربێ

‌کواماف و دادپەروەر لەچ شوێنێ؟
‌کە ئەڵێ هەیە با بۆم بسەلمێنێ!

‌بەڵام داخەکەم بێ خاوەنی یە
‌ئەم جیهانەیە کەس ئاگای لێنیە
نووسین: سەعید سەدیق
بەریتانیا

پەراوێز edit