ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٧٦. بەخشین و خێر کردن
من کە مەبەستم بەخشین بێ
کە بیبەخشمەوە و خوا یار بێ
قوربانی بێت یاخود پارە بێ
یاخود هەر پێویستێکی تر بێ
بۆ و بەخشینەوەی کە ئەدرێ
بۆ و کەسانەیە پێویستیان بێ
پێویستە لە ماڵی خۆمەوە دەست
پێبکەم لە دایک و باوک خوشک و براوە
ئەوە زۆر گرنگە کە پێیان ئەبەخشرێ
دوایی کامە خزم و کەس نزیکە و نەبووە؟
لەگەڵ دۆست و هاوڕێ کە هەژار بووە
دوایی دراوسێ و خەڵکی گەڕەک
بە درشت و ورد هەرچی نەبووە؟
ئینجا شاروو دەور و بەری بەلادێوە
پێویستە لە سەرت کە بڕیاری
بەخشینت داوە و بیبەخشیتەوە
ئەبێ بەیەکسانی دابەشیکەیت
دوایی ئەبێ بە هەموو وڵاتا
بگەڕێیت و بزانی کێ نەبووە؟
تا لەو خێرەی کە بڕیارت داوە
کە بیکەیت و بۆ خۆت کردووە
پێویستە بیبەخشی بەو کەسانەیە
کە پێویستە و بێ خانە و لانەیە
کە بەڕاستی خێرت کردووە
دوای ئەوە کە وڵاتەکەی خۆت
هەژاری تیا نەماوە و نەبووە
تۆ بەنیەتێکی پاک چی ئەبەخشیتەوە
ئەبێ بیبەیت بۆ وڵاتێکی دراوسێ
کامە نزیکە و کامە خێری پێ ئەشێ
نەک بڕۆیت و بیبەی بۆ وڵاتێ
کە هەزاران هەزار کیلۆ مەتر
بەوشکانیدا لێتەوە دوور بێ
بە چ ئەقڵێ بەخشینەکە ئەبەیتەوێ؟
لەگەڵ ئەوەشدا خێریشی پێ ناشێ
هەر ماندوو بوونەکەت بۆ ئەمێنێتەوە
سودی نابێ و ڕەنجیشت بەزایە ئەچێ
بەقەد وڵاتی خۆت خێریشت نا نوسێ
کە واتە پێویستە لەسەرت بیرکەیتەوە
هەوڵ بە و ڕێگای ڕاست و دروست
بۆ بەخشین هەڵبژێری و بدۆزیتەوە
بەریتانیا
٢٠٢٥/٩/١٧
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit