دولبەرەکەم نازدارەکەم
هێندەی دونیا بیرت ئەکەم
بێ تۆ ناژیم چاک بزانە
کەوتومەتە ئەو کێوانە
سۆزی دڵت با بۆ من بێ
لە دوای خۆمان چبێ بابێ
بێ باڵای تۆ من هەڵناکەم
بۆ تۆ ئەژیم تۆی گوڵەکەم
خۆزگە ژیان هەر وەک جاران
پێکەوە بوین گشت ئێواران
نەسیمی با تێکەڵ دەریا
دەنگی مەلان لەسەر دارا
ئینجا لەگەڵ کەوو بولبوڵ
کە ئەیان خوێن لەشیو دۆڵ
کاکی شوانیش لە بەرمەڕی
شمشاڵ بژەنێ بۆی هەڵپەڕی
هەمووی تێکڕا دڵخۆشییە
ئاوازێکە شێوەی نییە
ئێمەش دڵمان گەلێ خۆشە
بۆ ئەم ژیانە پڕ لە جۆشە
دەبا چێژێ لە ژیان وەرگرین
بۆ یەک بژین بۆ یەک بمرین
هێندەی دونیا بیرت ئەکەم
بێ تۆ ناژیم چاک بزانە
کەوتومەتە ئەو کێوانە
سۆزی دڵت با بۆ من بێ
لە دوای خۆمان چبێ بابێ
بێ باڵای تۆ من هەڵناکەم
بۆ تۆ ئەژیم تۆی گوڵەکەم
خۆزگە ژیان هەر وەک جاران
پێکەوە بوین گشت ئێواران
نەسیمی با تێکەڵ دەریا
دەنگی مەلان لەسەر دارا
ئینجا لەگەڵ کەوو بولبوڵ
کە ئەیان خوێن لەشیو دۆڵ
کاکی شوانیش لە بەرمەڕی
شمشاڵ بژەنێ بۆی هەڵپەڕی
هەمووی تێکڕا دڵخۆشییە
ئاوازێکە شێوەی نییە
ئێمەش دڵمان گەلێ خۆشە
بۆ ئەم ژیانە پڕ لە جۆشە
دەبا چێژێ لە ژیان وەرگرین
بۆ یەک بژین بۆ یەک بمرین