ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٧١. بۆ نەوشیروان
ئەی سەرکردەی خاکی و ئازا
خۆت نەگۆڕیەوە بەسامان و تەڵا
تۆ بۆ کوردستان بویتە ماندێلا
وەک تۆ دروست نابێتەوە لەدنیا

ئەی سەرکردەی خاکی وڵات
سامان پارە نرخی نەبوو لات
جیڤارا و ماندێلا بوی بۆ وڵات
وەک تۆ نابێتەوە دیاری و خەڵات

ئەمڕۆ دەریا بێ شەپۆلەکان بوو
ئەمڕۆ خۆر بێ تەماشا و ڕووناک بوو
ئەمڕۆ ئاسمان بە تاریکی داچوو
کوردستانیش دوای تۆ بێخاوەن بوو

خەڵکی کوردستان هەموو بۆت گریان
ئاسمان و جیهانیش هەموو بۆت فریان
هیوا و ئاواتمان بۆ تۆ هەیە هەمان
لەگەڵ ئاخ و بریا و زاری و زەمان

تۆمان بە ئاسانی لە دەست چوو
هەر قەدەر بوو، بەردەوام ڕێگاچوو
چوویت و ئاوا جێتهێشتین زوو
هەزاران نزا، ئاوارە و داچوو

لە ڕۆژی شوم و کارەساتی زەمان
جێت هێشتین ناو وێرانی و ئازمان
هەزار جار دەڵێم، رووحت شاد و ڕەوان
ئەی سەرکردەی تێکۆشەر، نیشانی جەوان

تێبینی // ئەم شیعرەم لە فەیسبوکیێکی کۆنمدا دۆزیەوەو نازانم ڕۆژو مانگی چەنە؟ بەس ساڵەکەی ئەزانم کە ڕەوان شاد ناوشیروان لە ٢٠٢١٧ گیانی سپارد ڕوحی شاد بێت
سلێمانی
٢٠١٧
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit