ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٧٠. کچانی ڕۆژهەڵاتی کۆڵبەر
کچانی ڕۆژ، هەڵاتی کۆڵبەرم
بە هەوڵ و ماندوو بون و سەربەرزم

بەدەست دێنی بژێوی ژیان و نانی
تۆ ئەو مرۆڤەی، بەڕوی ژیانا وەستاوی

تاڵێ لە بستکت نادەی بەشای جیهانی
بە جمووجۆل و چالاکیت دەکەی کۆلبەری

خەم خۆری، بەدەست دێنی بژێوی
زۆر ژیر و مەردی سەردانا نەوێنی

لە کۆڕ و کۆمەڵ، هەر خۆت پیاوی
هەوڵی پەرست، بە هەموو ڕێ و شەڕی

هەرچۆن ڕۆژ و شەو بگۆڕێت بێگومان
تۆ بەرزترین ئەو شاخەی کە لە ژیانی
بەریتانیا
٢٠٢٥/٩/٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit