ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٦٧. ساقی
ساقی بۆم تێکە یەک پێکێ شەراب
با تێر مەستمکا وەک چەوری کەباب
چەوری کەباب و شەراب نامکوژێ
ئازار ئەمکوژێ دوور لە دایک و باب

ئەم دابڕانەم ڕۆژێک ئەم کوژێ
غوربەتیش زیاتر گیانم ئەکێشێ
تەنیا هەتوانە بۆ و زام و دەردەم
چارەسەریشە یەک خەستە پێکێ

بە پێکێ شەڕاب دڵم خۆش ئەبێ
بە تەسەوف بێت ئەو دنیام نابێ
لێرە دڵخۆشبم ئەو دنیام لە چی؟
ڕوح لاشەی چۆڵکرد کوا بەئاگا دێ؟
بەریتانیا
٢٠٢٥/٩/١
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit