ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٦٥. ئێمە چین و کێین؟
مرۆڤ پێویستە یەکەم خۆی بدۆزێتەوە
ئینجا لە دەورو بەرو شتەکان بکۆڵێتەوە

تا وەکو نەزانی خۆت چیت و کێیت؟
هەرگیز ناتوانیت ئەو خۆڵە ببێژیتەوە

بیرو ڕاکان زۆر ئاڵۆزن و هەرگیز ناتوانی
بیروڕا ئاڵو گۆڕ کەیت و بیانفرۆشیتەوە

بەگشتی مرۆڤەکان هەمومان نوستوین
ئەبێ کەی لەو خەوە خۆشە ئاگابێینەوە؟

هەر کاتێ ئاگاییت هەستی کرد تۆ کێی؟
ئەو کاتە شتەکان لات پێچەوانە دەبنەوە

هەر یەکێ لە ئێمە هیچ شتێک نازانین؟
خۆزگە ئەمە وەک ئاوی کانی ڕون ئەبۆوە

خۆمان نازانین چۆن و لە کوێوە هاتوین؟ !
هەر یەکێ بۆ خۆمان شتمان دروستکردوە

ئاوا وەک پورەی هەنگ بەپرش و بڵاوی
تا وەکو جارێتر ورد بەخۆمانا نەچینەوە

ژیانی ئێمە هەمووی لاسایی و دووبارەیە
بەئاگایی و تێگەیشتن خۆمان ئەدۆزینەوە

گۆڕانکاری ئەوەیە کە بزانی خۆت چیت؟
کەس شتێکی تازەی نەهێناوە و نەکردوە

کێ ئەزانێ بۆ یەکەم جار ئێمەی مرۆڤ؟ !
چۆن و لە کوێوە هاتویتە سەر زەویەوە؟ !
بەریتانیا
٢٠٢٥/٨/٢٣
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit