دوێ شەو من و یار مناقەشەمان بوو
بۆ خۆشەویستی و وەفاو پەیمان بوو
ئەو ئەیوت زیاتر من تۆم خۆش ئەوێ
هیچ کاتێ بێ تۆ دڵ و گیان ناسرەوێ؟
دوێ شەو تا بەیان خەو نەچوە چاوم
چاوم سوور بووە زۆر بۆت گریاوم
ئایا تۆ هەست ئەکەیت بەمانە ئەزانی
کە هەمیشە بۆ من ئاوا دڵ و گیانی
منیش وتم بەڵێ گیانی شیرینم
تۆ هەتوانی بۆ زام و دەردو برینم
باوەڕ بکە منیش زیاتر تۆم خۆشەوێ
دڵ بەرگە ناگرێ هەر گیز ناسرەوێ
تۆ لە کوێ بی منیش هەر لەوێم
بێ تۆ سانیە دڵ شاد و گەش نیم
یار وتی من بۆ تۆ لەیلای مەجنونم
شیرنی فەرهادم بۆت لە کێوانم
خەجی سیامەندم هەر بۆت ئەناڵم
هەر کات لێم دوور بیت شکاوە باڵم
خاوەر بۆ خورشید ئەوەی نەکردووە
هەرگیز بە قەی من فرمێسکی نەڕشتوە
من بۆ تۆ ئاوام ئایا تۆش بۆم وای
وەک من شێتم تۆش ئاوا شەیدای
بەڵێ گیانەکەم منیش بە زیادەوە
کە بۆ تۆت سوتاوم ئاورێ بەرەوە
لە تۆ زیاتر هیچ کەس شک ئەبەم؟
کە دڵ خۆشم کات پەنای بۆ ببەم
لە تۆ زیاتر هیچ کەسم نییە؟
بەو بایە ئەژیم لە لای تۆوەیە
من بۆ تۆ فەرهادی سەر کێوانم
لەم دنیا تەنها تۆ بەیارم ئەزانم
هەر من مەجنونم بۆ تاقە گوڵەکەم
ئەویش فریاد ڕەسە ئەوە لەیلاکەم
من خورشیدەکەم ئەتۆش خاوەری
زۆر میهرەبانی و بێدەردی سەری
ئێستا دڵنیا بوم دڵسۆزێ هەیە
بە شەوو بە ڕۆژ ئاگای لێم هەیە
ئەویش دڵ و گیانە تاقە یارەکەم
هەتاکو مردن دڵم بەو خۆشەکەم
تۆ لە جێی هەموو کەس و کارمی
هەسەکەم هەمیشە تۆ وا لە لامی
منیش هەسەکەم دنیا هی منە
هەموو هەستێکم هەستانەی ژنە
ژن دایکە خوشکە هەمیش خێزانە
ئەشقە خۆشەویستە لەجێی هەموانە
کەواتە پێویستە ئێمە بۆ ئەوان بژین
لەگەڵ ئەواندا بەردەوام بین لە ژین
من هەموو بونێکم بە تۆوە ناوە
ئەگەر تۆ نەبی ژیانم نیە نەماوە
بە هیوام تا سەر بۆ من بمێنی
تۆ تەنیا کەسمی خوا لێم نەسێنی
سوپاست ئەکەم یاری بەوەفا
لەم دنیایەدا دڵم تۆ شکە با
بە هیوام کە تۆم تا سەر بۆ بمێنێ
خوا ئەم ژیانە خۆشەمان لێنەسێنێ
بێ تۆ لەم ژیانە هیچ کەسم ناوێ؟
لە هەر شوێنێ بی منیش هام لەوێ
تۆ تەنیا گیانمی و دڵم و هەناوی
سوپاس بۆ ئەوەی تۆی بەمن داوی
من هەرگیز بێ تۆ لە ژیان هەڵناکەم
خەم خۆر فریاد ڕەس درێغی ناکەم
بە هیوام ژیانمان هەتاکو سەر بێ
خوای تاک و تەنیا ئاگادارمان بێ
بۆ خۆشەویستی و وەفاو پەیمان بوو
ئەو ئەیوت زیاتر من تۆم خۆش ئەوێ
هیچ کاتێ بێ تۆ دڵ و گیان ناسرەوێ؟
دوێ شەو تا بەیان خەو نەچوە چاوم
چاوم سوور بووە زۆر بۆت گریاوم
ئایا تۆ هەست ئەکەیت بەمانە ئەزانی
کە هەمیشە بۆ من ئاوا دڵ و گیانی
منیش وتم بەڵێ گیانی شیرینم
تۆ هەتوانی بۆ زام و دەردو برینم
باوەڕ بکە منیش زیاتر تۆم خۆشەوێ
دڵ بەرگە ناگرێ هەر گیز ناسرەوێ
تۆ لە کوێ بی منیش هەر لەوێم
بێ تۆ سانیە دڵ شاد و گەش نیم
یار وتی من بۆ تۆ لەیلای مەجنونم
شیرنی فەرهادم بۆت لە کێوانم
خەجی سیامەندم هەر بۆت ئەناڵم
هەر کات لێم دوور بیت شکاوە باڵم
خاوەر بۆ خورشید ئەوەی نەکردووە
هەرگیز بە قەی من فرمێسکی نەڕشتوە
من بۆ تۆ ئاوام ئایا تۆش بۆم وای
وەک من شێتم تۆش ئاوا شەیدای
بەڵێ گیانەکەم منیش بە زیادەوە
کە بۆ تۆت سوتاوم ئاورێ بەرەوە
لە تۆ زیاتر هیچ کەس شک ئەبەم؟
کە دڵ خۆشم کات پەنای بۆ ببەم
لە تۆ زیاتر هیچ کەسم نییە؟
بەو بایە ئەژیم لە لای تۆوەیە
من بۆ تۆ فەرهادی سەر کێوانم
لەم دنیا تەنها تۆ بەیارم ئەزانم
هەر من مەجنونم بۆ تاقە گوڵەکەم
ئەویش فریاد ڕەسە ئەوە لەیلاکەم
من خورشیدەکەم ئەتۆش خاوەری
زۆر میهرەبانی و بێدەردی سەری
ئێستا دڵنیا بوم دڵسۆزێ هەیە
بە شەوو بە ڕۆژ ئاگای لێم هەیە
ئەویش دڵ و گیانە تاقە یارەکەم
هەتاکو مردن دڵم بەو خۆشەکەم
تۆ لە جێی هەموو کەس و کارمی
هەسەکەم هەمیشە تۆ وا لە لامی
منیش هەسەکەم دنیا هی منە
هەموو هەستێکم هەستانەی ژنە
ژن دایکە خوشکە هەمیش خێزانە
ئەشقە خۆشەویستە لەجێی هەموانە
کەواتە پێویستە ئێمە بۆ ئەوان بژین
لەگەڵ ئەواندا بەردەوام بین لە ژین
من هەموو بونێکم بە تۆوە ناوە
ئەگەر تۆ نەبی ژیانم نیە نەماوە
بە هیوام تا سەر بۆ من بمێنی
تۆ تەنیا کەسمی خوا لێم نەسێنی
سوپاست ئەکەم یاری بەوەفا
لەم دنیایەدا دڵم تۆ شکە با
بە هیوام کە تۆم تا سەر بۆ بمێنێ
خوا ئەم ژیانە خۆشەمان لێنەسێنێ
بێ تۆ لەم ژیانە هیچ کەسم ناوێ؟
لە هەر شوێنێ بی منیش هام لەوێ
تۆ تەنیا گیانمی و دڵم و هەناوی
سوپاس بۆ ئەوەی تۆی بەمن داوی
من هەرگیز بێ تۆ لە ژیان هەڵناکەم
خەم خۆر فریاد ڕەس درێغی ناکەم
بە هیوام ژیانمان هەتاکو سەر بێ
خوای تاک و تەنیا ئاگادارمان بێ