ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٣٦. چیبکەین بۆ نەوایە؟
نازدارەکەم خۆشەویستیت بێکۆتایە
هەتا دەمرم لە ناو هیزر و دڵمدایە
بەڵام شوێنێکمان پێویست بوو
بۆ پشودان و حەوانەوە گەر ببوایە
ئەی چۆن دەستمان بگا بە نەوایە؟ !
خۆ من وەستا نیم بە بلۆک و تەناف
بۆت دروسکەم خانوێ پتە و یا بینایە
ئەوەندەش دەست ڕۆشتوو نیم
وەک سەرمایەدارێ یا وەک پاشایە
کە بۆت دروستکەم
کۆشکێ یا ڤێلا و تەلایە
هەر ئەوەنە ئەتوانم و لەدەستم دێ
کە بۆت پێک بێنم کەپرێ یا نەوایە
هەر ئەوەنەمان بەسە و نامانەوێ
کە نەکەوینە بەر لێزمەی باران و
بەر تەوژمی ڕەشە بایە.
بەریتانیا
٢٠٢٥/٦/٢٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit