ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٢٨. غوربەت
ژیانی غوربەتی دڵی دەرهێنام
٢٥ ساڵ ئاوارەم بێکەس و تەنیام

ئەڵێن غەریبی دەردێ گرانە
ئەمە کەی ژیانە وەک گۆڕستانە

غەریبی و غوربەت لە بنت دێنن
دوور لە کەس و کار ڕیشەت دەرێنن

ژیانی غەریبی زۆر تاڵ و سەختە
گەلێ دژوارە هەر وەکو شەختە

هاوار دایە گیان هاوار باوە گیان
هاوار خوشکەکەم هاوار کاکە گیان

ئا ئەم غوربەتە زۆر بێزاری کردم
هەتاکو ئێستا وێڵ و بێ ئاگای کردم

دوور لە دایک و باب لەکەس وکار
ئەوەنە دڵ تەنگم بەقەی گەڵای دار

شەوو ڕۆژ ئەگریم بۆ کەس و کارم
بۆ خزم و خوێش و بۆ نیشتیمانم

ژیانی غوربەتی وەک مردن وایە
گەلێ ناخۆشە خۆزگە نەبوایە

ئای لە غەریبی چۆن پیری کردم؟
ژیانی لێسەندم لشی تاڵ کردم

خۆزگە دابڕان هەرگیز نەبوایە
بۆ وەی دوور نەبم لەباوە و دایە

غەریب و تەنیا لە دوورە وڵات
هەرگیز پێم ناگا خۆشی یا خەڵات

خۆزگەم بەوانەی غەریبیان نەچەشت
لە وڵاتیان کردیان سەیران و گەشت

لە نیشتیمانی باو باپیرانیان مانەوە
لەگەڵ ئازیزانیان هەمیشە پێکەوە.
بەریتانیا
٢٠٢٥/٥/٣١
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit