ڕۆژی بونت پیرۆز بێت ئەی شا گوڵی ژیانم
کە تۆم هەیە لەم ژیانە خۆم بەپاشا ئەزانم
بۆ ڕۆژی لە دایک بونی چ شتێ کە زۆر جوانە؟
بۆ ئەو کەسەی هەمیشە لە گەڵمە لەم ژیانە
هیچ شتێ شک نابەم کە بەهای دڵی تۆ بێ؟
تەنیا دڵم گرنگە ئەویش پێشکێشی تۆ بێ
چاوانمت پێ نا بەخشم چون تۆیان پێ ئەبینم؟
لە تۆ زیاتر کەس بینن هەر دووکیان دەرەهێنم
ژیانم سەراپا بۆ تۆیە گشتیم بۆ تۆ داناوە
گەر ڕۆژێ تۆ نەبینم لاشەم بێ گیان ماوە
گوڵێکت پێشکێش ئەکەم با بۆ یادگاری لاتبێ
ڕەنگ و بۆنی ئەو گوڵە هەمیشە لەبەر چاو بێ
کێک تامی گەلێ خۆشە ئەخورێت و ئەبڕێتەوە
بەڵام گوڵ ناسک و جوانە تا سەر ئەمێنێتەوە
لەگەڵ متمانە و ڕاستگۆیی و وەفا و پەیمان
گیانی خۆشەویستیش بکەینە هەوێن بۆ ژیان

تێبینی // ئەم شیعرە پێشکەشە بە هاوبەشی ژیانم کە بۆ ڕۆژی لە دایکبونەکەی نوسیومە هیوادارم جێگەی ڕەزامەندی بێت