زۆر چاوەڕێم کرد نیگات ببینم
بەڵام داخەکەم ناسۆر ئەکێڵم
تەنیا ساتێکیش خۆشیم لا نیە
دڵم دێوانەیە گوڵ لە لام نییە
ئەوەی گیرۆدەی ڕۆژ و سەردەمە
زۆر چەوساوەیە و دڵی پڕ غەمە
بە هیوام ڕۆژێ خۆش ئاوا بێتە دی
دڵی گشت کەسێ شاد بێ ئەبەدی
ئینجا ژیان خۆشە بۆ هەموو کەسێ
کە ڕۆح و دڵ ئاوا پەیمان ئەبەستێ
دڵ بکات بۆنی گوڵ خۆشی تیایە
غەم فەرامۆش کات هەتا هەتایە
بەڵام داخەکەم ناسۆر ئەکێڵم
تەنیا ساتێکیش خۆشیم لا نیە
دڵم دێوانەیە گوڵ لە لام نییە
ئەوەی گیرۆدەی ڕۆژ و سەردەمە
زۆر چەوساوەیە و دڵی پڕ غەمە
بە هیوام ڕۆژێ خۆش ئاوا بێتە دی
دڵی گشت کەسێ شاد بێ ئەبەدی
ئینجا ژیان خۆشە بۆ هەموو کەسێ
کە ڕۆح و دڵ ئاوا پەیمان ئەبەستێ
دڵ بکات بۆنی گوڵ خۆشی تیایە
غەم فەرامۆش کات هەتا هەتایە
تێبینی // ئەم شیعرەم بۆ خێزانم نوسی کاتێ من لە تاراوگەو غوربەت بوم ئەویش لە کوردستان بوو ئاواتم بوو ڕۆژێ بەیەکتر شاد بینەوە