ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١١٩. تا دنیا دنیایە
تا دنیا دنیایە

هەسارەی زەوی سروشتی
خۆی بەڕێ ئەکا و مرۆڤ و
گیاندار و ئاوو ڕۆک و گیا و
سەوزایی بەردەوامن و گەشە
ئەکەن و گۆڕانکاریان بەسەردێ
بەڵام تێناگەم زیاد لەهەموو
نەتەوەکان کورد بۆ یەکناگرێ
بۆ خۆی ناسەپێنێ و سنگ
دەرنا پەڕێنێ یا بۆ چی خۆی
ناسەلمێنێ؟ !

*** *** ***

تا دنیا دنیایە

ئەم چوار وەرزەی ساڵ
هەر ئەمێنن و ئاڵو گۆڕ ئەکەن
بەهار هاوین پایز زستان
بەڵام ئەو چوار پارچەی
کوردستان بەیەکەوە هەڵناکەن
خۆ بە خۆ یەک نادوێنن
لەبەر ئەوەی دوژمنانی
دەورەیان داوە و نا هێڵن

*** *** ***

تا دنیا دنیایە

بەڕای بیرمەنادان شەو ڕۆژ
بەردەوامن و هەر ئەمێنن
ڕۆژ بۆ بەئاگایی و کارو فرمان
شەویش بۆ پشوو خەوتن
بەڵام لای کورد هەمیشە شەوە
هەر خەوتوون و هەر ئەخەون
بیر لە خۆیان ناکاتەوە و ڕاناپەڕن

*** *** ***

تا دنیا دنیایە

سەفەر و کۆچی باڵندەکان
بەردەوامە لە گەرمێنێ
بۆ کوێستانێ لە کوێستانێش
بۆ گەرمێنێ بەڵام هەر چوار
پارچەی کوردستانمان
هەرەس دێنێ هەرەس دێنێ
چونکە ڕەگ و ڕیشەی دانەکوتاوە؟
دانەکوتاوە و دوژمنانیان بواریان نەدا
زۆر پێویستە کە ئەمجارە
خۆیان ڕێکخراوو پتە و کەنەوە
خۆیان داڕێژنەوە و داکوتنەوە

*** *** ***

تا دنیا دنیایە

سروشتی خۆر بەجیاوازی وەرزەکان
لە کاتی ڕۆژەکان گەرمی و ڕوناکی ئەدا
وە هەروەها مانگیش بەشەوانە
کاری خۆی ئەکا و ڕوناکی ئەدا
بەڵام کورد لە یەک بونی خۆی
سستە و ئەو کارە ناکا
خەتای خۆیشی تیایە دوژمنیش
پێی ئەکا و ڕێنادا

*** *** ***

تا دنیا دنیایە

ژینگەی ماسی لە ئاودایە
ئەمێنێت و مەلە ئەکا
کوردیش لەگەڵ برای خۆی
ململانێیەتی و هەر شەڕەکا

*** *** ***

تا دنیا دنیایە

ووزەی ئاو ئەمێنێ بەڵام
ڕوو لە کەمبونە و کەم ئەکا
بەڵام کورد لەناو خۆیا
ڕێک ناکەوێ
هەر خۆی پچڕ پچڕ ئەکا و
خۆی ئەبوغزێنێ
بەفیتی دوژمنان
هەرەس بەخۆی دێنێ

*** *** ***

تا دنیا دنیایە

چەمکی وڵات و نەتەوە
ئەمێنن و گەشە ئەکەن
ئومێد ئەکەم کوردیش
لەمەو دوا بۆ خۆی بژی و
خۆی پێک بێنێ خۆی ڕێکخا
بۆ خۆی بژی و نەتەوە و
وڵاتی پێک بێنێ و ئاڵا هەڵکا
با خیانەتی نەمێنێت و پشتی
چەماوەی ڕاستکا
با متمانە بەیەکبکا
واز لە دوژمن بێنێ و
لێی دوور کەوێ و پشتی
تێکا ئەوەی لەوە و پێش
نەیکردوە با لەمە دوا
پەیڕەویکا و تەواویکا.

*** *** ***

تا دنیا دنیایە

کورد ژێر دەستەیە و ڕزگاری
نابێ تاوەکو خۆیان ڕێک نەخەن
بەرامبەر بەیەک خۆیان پاک نەکەن
تا وەکو پشت لەدوژمن نەکەن
یا خۆیان ئاشت نەبنەوە و
یەکتر قەبوڵ نەکەن
یا جارێکیتر هەمویان
یەک ڕیز نەبن ئەگینا هەر ئاوا
ئەبنن و هەر ئاواش ئەمێننەوە
هەرگیز گرەوی ژیان نابەنەوە
ئەبێ کورد بەخۆیا بچێتەوە
ئەبێ جارێکیتر یەکگرێتەوە
بەیەککڕیزی و یەکگرتووی
خۆی ڕابێنێ و خۆی یەکلاکاتەوە
خۆی لە بەرژەوەندی داماڵێ
جارێکیتر خۆی کۆ کاتەوە
لە ڕەگ و ڕیشەوە خۆی داکوتێتەوە
ئەو جا ئەبێتە نەتەوە و ئاڵای
ئەشەکێتەوە و وەڵامی نەتەوە و
گەلانی جیهان ئەداتەوە.

*** *** ***
بەریتانیا
٢٠٢٥/٤/٢٥
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit