ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١١٢. پەلە مەکە
تۆ لە ژیانا هیچ پەلە مەکە؟
هەنگاوەکانت ورد ورد بەڕێکە
ئەوەی زیاندارە لێی نزیک مەبە
هەتا بۆت ئەکرێ کاری چاکە کە
چونکە بەچاکە گرە و ئەبەیتەوە؟
دڵیش زۆر شەرتە هەرچەنێ پاکە
کار و کردەوە ڕە ونەقی مرۆڤن
هەر چۆن بتەوێ ئاوای لێ بکە؟
شەرت نیە وەی ئەیکەی ڕاستبێ
یا ئەوەی ئەیڵێیت ئاوایە و چاکە
میوەی داریش هەموی پاکناکرێ
ئەبێ تامیشیان هیچ لەیەک نەکە؟
شیرن و مزر و تامی کەی جیایی
ئەوەی کە خۆشە دیارە شللکە
هەنگاوت بنێ بە قەی پەڕەکەت
زیادە ڕەوی بکەیت پێڵاوت تەنگە
گوریس لە کۆنا بۆ ڕاگری بار بوە
لە گەڵ قەیاسە ئەو سەرو پەتکە
ئێستا لە جێگەی ئا ئەو بەزمانە
ئەقڵ جۆرێ تر ڕا پەخش ئەکە
زەمانە و دنیا ئەوەنە گۆڕاون!
جاران کۆمەڵێ ئەیکرد ئێسە تاکە
جاران کەر و بار و عارەبانە بوو
ئێستا ژیان ئاسانە بۆتە تیک تیکە
ئیتر لە ژیانا مەکەن ڕا و ڕاوێن
ژیان کورتە واین لەسەر پەتەکە
ژیان بە جارێ لە زەوی چڕو پڕ ئە بێ
مرۆڤ لەهەسارەیکە ئەبێ کەپر بکە
بەریتانیا
٢٠٢٥/٤/٤
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit