ئەم شیعرەم نوسی بۆ جەژنانی بەرگورد
ئەبوا جوانتر بنوسرایە نەک بەدەستو برد
جەژنان و کاتە خۆشەکانی گوندەکەم
ئەبێ باسیبکەم و هەرگیز درێغی نەکەم
هەر کاتێ نزیک ئەبوینەوە لەکاتی جەژنان
خۆیان ئامادە ئەکرد دەستەی کوڕان وکچان
کوڕان بەجلی کوردی و پشتێنی گوڵدارەوە
کچان بە جلی ئاڵاو وا ڵاو ڕەنگا و ڕەنگەوە
پیاوان ئەچون بۆ شارو لەکاروان گەڕانەوە
ژنانیش ناو ماڵ و جێگایان پاک ئەکردەوە
پیاوان لەکاروان پێویستی جەژنیان ئەهێنا
لەخواردەمەنی و جل و بەرگی ڕەنگا و ڕەنگا
جەژن هات بۆ گەردن ئازادی و دەستلەملانێ
بۆ قسەی خۆش و گاڵتەو گەپ و چەلە حانێ
هات و چۆی یەکتری ئاوا بە گەرم و گوڕی
ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزا لەیەکیان ئەپرسی
با بێینە سەر بەسەر بردنی کاتە خۆشەکان
بۆگوریس داخستن و جۆلانەی سەر قەبران
هەر کەس ئازا بوایە بەیانی زوو لە جەژنا
هەستایە و بچوایە دارە گەورەی بگرتا
دارە گەورە یەکەم جۆلانەی خۆشبوو
ئەوەی زوو بیگرتایە دڵی پێخۆشبوو
زۆر لەکوڕو کچانی هەرزەکار هەوڵیان ئەدا
بەیانی زوو بچونایە و دارە گەورەیان بگرتبا
هەر کەسێ بەیانیەکەی زوو بچوایە
ئەبوو ئەو دارە گەورە بۆ ئەو بوایە
چەن ڕۆژێ خۆیان لەو دارە لێ ئەنیشتن
هەنێک وەک سەیران لەوێ دا ئەنیشتن
خێزانەکان دەچوون بۆ دەر و دەشت
کاتێ خۆشیان بەسەر ئەبرد لە گەشت
چاو خواردنێ زۆریان ئەبرد لەگەڵ خۆیان
کاتێ خۆشیان ئەگوزەران بەزۆری لای قەبران
چاکی کانی مسکێ لەگەڵ قوڵی شەخسی
گەلێ خۆش بوو کەس لەکەسی نەئەپرسی
تا ئێوارە لەو دەر و دەشتە بە چا خواردنەوە
جگەرەیان پێ ئەکردو سیغاریشیان ئەپێچاوە
تا دوو سێ ڕۆژ بەم جۆرە هەر خۆشی بوو
خەڵک لێرە و لەوێ هەر هاتوو چۆی بوو
ئاوا جەژنەکەیان بەخۆشی بەسەر ئەبرد
تەباش بوون بەیەکەوە شەڕیان نەئەکرد
لە ناو گوندیش خزمان بەگرم و گوڕی
پیرۆز باییان ئەکرد و خۆشیان دەرەبڕی
ئاوا بوو خۆشی جەژنانی ئەو گوندە
بەڵام ئەو کاتەی لەبیر نایایە بەندە
خۆزگەم بەجاڕان ئەگریاین بەکوڵ
بۆ چوکلیات و شیرنی و بۆ نەقوڵ
کە جاران لەشار بابە شتی بۆ دێناین
خەنی ئەبوین و وەک پاشا ئەژیاین
بە داخەوە باوکمان زوو سەرینایەوە
خزمەتمان نەکردو پاداشمان نەدایەوە
هەر ئەوەنە ئەتوانین نزایان بۆ بکەین
بەخێرو چاکە دڵیان ئاسودەو شادبکەین
ئەمە بوو باسی بەرگورد و جەژنی
ژیان زۆر سادە بوو قەدرمان نەزانی
ئەزانی ئێستا جیاوازی چەن زۆرە؟
جیاوازیەکەشی وەک مانگ و خۆرە
خۆزگەمان بەجاران کاتی ڕابوردوو
ئەو کاتە خۆشانەمان لەدەس چوو
ڕۆشتن و تازە هەرگیز ناگەڕێنەوە
مەگەر بەخەو خەیاڵ بیرمان بێنەوە
ژیانی ئێستامان هەمووی کولە مەرگیە
نەک خەڵک تەنانەت براش ئاگای لەبرا نیە
ژیان بە جۆرێ قورس بووە و گۆڕاوە
هیچ کەسێ ئاگای لە کەس نەماوە؟
ئەبوا جوانتر بنوسرایە نەک بەدەستو برد
جەژنان و کاتە خۆشەکانی گوندەکەم
ئەبێ باسیبکەم و هەرگیز درێغی نەکەم
هەر کاتێ نزیک ئەبوینەوە لەکاتی جەژنان
خۆیان ئامادە ئەکرد دەستەی کوڕان وکچان
کوڕان بەجلی کوردی و پشتێنی گوڵدارەوە
کچان بە جلی ئاڵاو وا ڵاو ڕەنگا و ڕەنگەوە
پیاوان ئەچون بۆ شارو لەکاروان گەڕانەوە
ژنانیش ناو ماڵ و جێگایان پاک ئەکردەوە
پیاوان لەکاروان پێویستی جەژنیان ئەهێنا
لەخواردەمەنی و جل و بەرگی ڕەنگا و ڕەنگا
جەژن هات بۆ گەردن ئازادی و دەستلەملانێ
بۆ قسەی خۆش و گاڵتەو گەپ و چەلە حانێ
هات و چۆی یەکتری ئاوا بە گەرم و گوڕی
ئامۆزا و پورزا و خاڵۆزا لەیەکیان ئەپرسی
با بێینە سەر بەسەر بردنی کاتە خۆشەکان
بۆگوریس داخستن و جۆلانەی سەر قەبران
هەر کەس ئازا بوایە بەیانی زوو لە جەژنا
هەستایە و بچوایە دارە گەورەی بگرتا
دارە گەورە یەکەم جۆلانەی خۆشبوو
ئەوەی زوو بیگرتایە دڵی پێخۆشبوو
زۆر لەکوڕو کچانی هەرزەکار هەوڵیان ئەدا
بەیانی زوو بچونایە و دارە گەورەیان بگرتبا
هەر کەسێ بەیانیەکەی زوو بچوایە
ئەبوو ئەو دارە گەورە بۆ ئەو بوایە
چەن ڕۆژێ خۆیان لەو دارە لێ ئەنیشتن
هەنێک وەک سەیران لەوێ دا ئەنیشتن
خێزانەکان دەچوون بۆ دەر و دەشت
کاتێ خۆشیان بەسەر ئەبرد لە گەشت
چاو خواردنێ زۆریان ئەبرد لەگەڵ خۆیان
کاتێ خۆشیان ئەگوزەران بەزۆری لای قەبران
چاکی کانی مسکێ لەگەڵ قوڵی شەخسی
گەلێ خۆش بوو کەس لەکەسی نەئەپرسی
تا ئێوارە لەو دەر و دەشتە بە چا خواردنەوە
جگەرەیان پێ ئەکردو سیغاریشیان ئەپێچاوە
تا دوو سێ ڕۆژ بەم جۆرە هەر خۆشی بوو
خەڵک لێرە و لەوێ هەر هاتوو چۆی بوو
ئاوا جەژنەکەیان بەخۆشی بەسەر ئەبرد
تەباش بوون بەیەکەوە شەڕیان نەئەکرد
لە ناو گوندیش خزمان بەگرم و گوڕی
پیرۆز باییان ئەکرد و خۆشیان دەرەبڕی
ئاوا بوو خۆشی جەژنانی ئەو گوندە
بەڵام ئەو کاتەی لەبیر نایایە بەندە
خۆزگەم بەجاڕان ئەگریاین بەکوڵ
بۆ چوکلیات و شیرنی و بۆ نەقوڵ
کە جاران لەشار بابە شتی بۆ دێناین
خەنی ئەبوین و وەک پاشا ئەژیاین
بە داخەوە باوکمان زوو سەرینایەوە
خزمەتمان نەکردو پاداشمان نەدایەوە
هەر ئەوەنە ئەتوانین نزایان بۆ بکەین
بەخێرو چاکە دڵیان ئاسودەو شادبکەین
ئەمە بوو باسی بەرگورد و جەژنی
ژیان زۆر سادە بوو قەدرمان نەزانی
ئەزانی ئێستا جیاوازی چەن زۆرە؟
جیاوازیەکەشی وەک مانگ و خۆرە
خۆزگەمان بەجاران کاتی ڕابوردوو
ئەو کاتە خۆشانەمان لەدەس چوو
ڕۆشتن و تازە هەرگیز ناگەڕێنەوە
مەگەر بەخەو خەیاڵ بیرمان بێنەوە
ژیانی ئێستامان هەمووی کولە مەرگیە
نەک خەڵک تەنانەت براش ئاگای لەبرا نیە
ژیان بە جۆرێ قورس بووە و گۆڕاوە
هیچ کەسێ ئاگای لە کەس نەماوە؟
تێبینی // هیوادارم ئەم چیرۆک و گێڕانەوە شیعریەم جێگەی ڕەزامەندی خەڵکی گوندەکەم بێت بەتایبەتی و بەگشتی خەڵکی تریش هەروەها خۆزگە کاتی خۆی کامێرە یا وەک ئێستا موبایلی زیرەک هەبوایە بۆ ئەوەی کاتی جەژنانی گوندەکەم و سەرقەبران و دارە گەورە و شێوەی جەژنانی گوندی بەرگوردی پێبگیرایە یادگاریەکی خۆش ئەبوو کە ئێستا ببینرایەوە و پیشاندرایە بەهەرحاڵ کۆمەڵێ وێنە و یادگاریم لێرە و لەوێ کۆکردونەوە و هێناومن و دامناون هیوادارم جێی ڕەزامەندی ئێوەی خۆشەویست و قەدر گران بێت جەژنتان پیرۆز بێت و بەهیوام کات و ساتێکی خۆش بەسەر بەرن.