ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٠٩. بۆ دوو کوڕەکەم
خێزانەکەمان چوار کەسین
تەمەن و زەمەن من و دڵین

زەمەن و تەمەن لەگەڵ بەختیار
بەبێ وان وێڵم لە لادێ و لە شار

گەر ئێوەم نە بێ من ژیانم ناوێ
چاو دڵ و گیان هەر ئێوەی ئەوێ

ژیان بەبێ ئێوە وەک شەوە زنگە
ڕووناکی تێدا نیە تاریک و تەنگە

تەمەن و زەمەن هەر دوو کوڕەکەم
دەبێ ژیانێ شایستەیان بۆ دابینکەم

ڕۆڵە شیرنەکانم زەمەن و تەمەن
بۆ ئێوەم داناوە هەموو تەمەن

لە پێناوتان خۆم بەخت ئەکەم
هەر چیتان بوێ بۆتانی ئەکەم؟

بە خاتری ئێوە ژیانم خۆشەوێ
گەر ئێوەم نەبێت دنیاشم ناوێ

ئێوە هەر دوکتان دڵ و هەناون
گیان و دییەن لەجێی دووچاون

تەمەن گوڵەکەم نۆبەرەی دایە
خۆشەویستی تۆ زۆر بێهاوتایە

زەمەن گیان بچکۆلەکەی باوە
من و دڵە ژیانمان بۆ تۆ داناوە

دڵنیا بن بەختیاریش دڵی لاتانە
بە شەوو بەڕۆژ هەر لەگەڵتانە

من و دڵەکەم بێ ئێوە ناژین
بەهۆی ئێوەیە کەماوین لەژین

ژیانم بەهۆی ئێوە خۆشەوێ
بە هەشتم بەنێ بێوە نامەوێ

دڵنیا بن بەختیاریش هەر وایە
هەمیشە دڵی بۆتان لە مشتایە

باوە هەمیشە چاوی لێمانە
بەشەوو بەڕۆژ لە دەورەمانە

تەمەن ٤ساڵ و نزیک ٥مانگە
چاوم لێنەبێ دڵم بۆی تەنگە

زەمەن گیانیش بەرخۆلەی دایە
شەوو ڕۆژ بۆم کردووە لای لایە

ئەویش تەمەنی وا سێ ساڵە
دڵ و گیانمانن ئەو دوو مناڵە

حەزەکەم دایم لە دەورەیانبم
بەدڵ و بەگیان لە خزمەتیانبم

من و بەختیار بۆ ئەوان ئەژین
ئەوان نەبن مە دوورین لەژین

بە ئەوانەوە ژیانمان خۆشبووە
بێ ئەوان ژیانمان پرشو بڵاوبوە

هیوا ئەخوازم تەمەن درێژ بن
بۆ بابە و دایە ئەوان هەر هەبن

گەر ئەوانم بەگەورەیی بدیایە
ئیتر بشمردما بە خەیاڵما نایە

پێکەوە خێزانە خنجیلانەکەم
تەمەن و زەمەن و گیانەکەم

ئێوە بۆ من خۆش مژ دەن
دڵخۆشم کە ئێوەم هەن

بە شەوو ڕۆژ دوعا دەکەم
ئەم دوانە و تاقە دڵەکەم

بۆ من بمێنن لەم دنیایە
ئومێدم هەر تۆیە خوایە

دوعا و نزا و پاڕانەوەم
پارێزراو بێ خێزانەکەم.

سوپاس و دەستخۆشی و پێزانینی زۆرم هەیە بۆ شاعیری بەئەزمون و هەست ناسک و جوان نوس کاک بەڵێن داوام لێکرد کە شیعرێکی جوانم بۆ بنوسێ بەگشتی بۆ خێزانەکەم بەتایبەتیش بۆ دوو کوڕەکەم تەمەن و زەمەن ئەویش ئەم هۆنراوە جوانەی بۆ نوسیم دووبارە سوپاسی ئەکەم و تەمەن درێژ بێت.
بەریتانیا
٢٠٢٥/٣/٢٢
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit