ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن شیعرەکان
١٠٨. سەبرگرتن
ئەوەنەم سەبر گرت تا بێسەبر بوم
لەو سەبر گرتنەم گەلێ بێزار بوم
لەگەڵ ئەوەدا غەرقی غەمیشبوم
سەبرم بگرتایە ئاسودەش ئەبوم

هەر کەسێ نەیبێ سەبر و ئارامی
هەموو گیانی خۆی ئەکاتە قوربانی
بە پەلەپروچکێ و هەڵبەز و دابەزی
ئارامی نامێنێ لەبیرو هیزرو دڵانی

پێویستە ئارامی بۆ هەموو کەسێ
لە هەر شوێنێ بێ لە شار و لادێ
بەسەبر و ئارامی با خۆی ڕابێنێ
لەم ڕێگەیەوە ژیان بەدەسدێنێ

ژیانمان بە سەبر و ئارامی بەندە
بەخۆشی و شادی بەبزە و خەندە
غەم و پەژارە لە سەر ڕووت لادە
هەر بۆ خۆت بژی بێ ڕاوو پەردە

مرۆڤ ئەمانەی نەبێ گەلێ ئارامە
توڕەیی توندوو تیژی لەگەڵ وایمە
غەیبەتکردن دوو کەس ئەیا بەلامە
جوێندان هەڕەشە و گوڕەشە بەنامە

ئەمانە هەمویان فەرامۆش بکە
لەگەڵ هیچ کەسێ ئەمانە مەکە؟
ژیان کورتە هەموان ئەچنە ئەو خکە
هیچ شتێ ئەوە ناهێنێ کە تۆ دڵتپاکە؟
بەریتانیا
٢٠٢٥/٣/١٧
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit