ڕۆژ بە تاسەی باوەشێکی پڕ ئەوین و بێ درۆم
شەو لەدوای ئەو خوازە شیرینەم هەدا نادەم بەخۆم
گەرچی زۆریان باسی عەشقی بێ سەرەنجام کرد لەلات
دێم بە نێوی خوای ئەوین سوێندی ئەوینداری دەخۆم
کێ دەڵێی دین دوژمنی هیوا و حەز و دڵدارییە
من بە ئاوی کەوسەریش دەسنوێژی دڵداری دەشۆم
ئەو دەمەی بێ یارو هاو دەم تێپەرێ لەو ژوانگەیە
کاولەیەو بۆن و بەرامی مەرگی لێ دەتکێ لە بۆم
زۆر حەزی سامانی دونیا و ژینی شاهانەم نییە
باوەشت کۆشک و تەلارە و خۆم لەوێ خاوەن شکۆم
تیری زۆردار زۆری زۆر و زوڵمی دەوران دا نیشان
بۆیە ئێستاش هەر لەزوڵمی زوڵمەتی شەو ڕەنجەڕۆم
تۆش کە نەمزانی حەبیبی، دڵبەری یا قاتڵی
ئێستە من بۆچی نیشانەی تیری برژانگ و برۆم؟
باوەش و نەرمی لەش و ماچێکی سەر کوڵمی گەشت
بوونە هەڵقە و من لەناویدا وەکوو مەل دەستەمۆم
شەوچەلەی یەڵدایە بۆنی مێخەک و سێوی کەوات
جەننەتی یەزدانە باغت بۆیە خولیای هاموشۆم
دەم بە دەم 'سەعدی' بەقوربانی دەمت بێ گوڵ بەدەم
ئەی کە نازانی چەنێ بۆ ماچی ناو دەم دڵ بەسۆم