ئاڵەکۆک

سەعدی عەباسی add_a_photo
سەردەمێکی چاوەڕێ بووم یاری جارانم نەهات
گوێ لەمستی دەنگی پێ بووم ڕاحەتی گیانم نەهات

من هەموو ڕۆژێ میجازی عیشقەکەم نوێ کردەوە
ئەو هەموو جارێ شکاندی و پێ بە پەیمانم نەهات

پێم کەگووت ئارامی گیانم تۆی شفای ئازاری دڵ
ئەو بزەی هاتێ و گوزەر بوو، دەرد و دەرمانم نەهات

سیس ببوو غونچەی ژیانم، سێسنم نەیدا چرۆ
تێپەڕی گوڵزاری عومرم، مێرگ و خەرمانم نەهات

کوون کوونە جەرگ و هەناوی من لەدووری دیدەمەست
چەشنی زوڵف و بسکی خاوی حاڵ پەرێشانم نەهات

من کە دائیم هەر خەیاڵی ماچی یاری خۆم ئەکرد
بێ لوتف بوو یارەکەم قەت شەو لەجێژوانم نەهات

وەک «وەفایی» سەعدیا تۆش هەر بناڵێنە و بڵێ
(ئەلئەمان سەرتاقەدەم سووتام و جانانم نەهات)
٣٠ی پوشپەڕی ١٤٠٠
نووسین: سەعدی عەباسی

پەراوێز edit