سەیری گۆمی پڕ لە خوێنی ڕۆژھەڵاتم کە و مەڕۆ
ڕوو لە ئاسۆی دڵ بلاوێنی وڵاتم کە و مەڕۆ
چاو لە لاوی حەق ستێنی نێو خەباتم کە و مەڕۆ
ڕوحمێ بەم شین و شەپۆڕە و کارەساتم کە و مەڕۆ
سەیرە چۆن ناوی نەمانت دێتە سەر زار بەم خەمە
خۆ دەزانی چەڕخی گەردوون سێ کەسی وەک تۆی کەمە
پێش قیامەت ناحەزی گەل دێنە جواب و مەحکەمە
دوژمنم بن بڕ کە جا پڕ دەستەڵاتم کەو و مەڕۆ
شۆڕشێک هاتۆتە ئارا حەیفە نەیبی برا
تۆ کە خۆت هەوڵی خەباتت بوو بە هەر جۆرێ کرا
هاکە دیتت خەڵکی کوردیش مافی خۆی پێ بەخشرا
جا بە ئاڵای بەرزی کوردستان خەڵاتم کە و مەڕۆ
بابە بابەی جوانی ″هێژا″ بێنە پێش چاو و مەڕۆ
جەرگی دایک و نیشتمان دوور کە لە خوێناو و مەڕۆ
قەت بە بێ تەکبیر مەدە بڕیاری پڕتاو و مەڕۆ
من بەرەو هەر دەست بە دامانی ″خودا″تم کەو مەڕۆ
کەس نەزانێ من دەزانم چەند بەهێزی ڕۆژی خۆی
نووکی خامەت شایەدە و دەیکا خەباتی بێ درۆی
لای هەمان سەیرە چلۆن هەم خەم ڕەوێنی هەم ″خەمۆی″
خۆت ڕەوانەی ڕێگەکەی پردی سیڕاتم کە و مەڕۆ

چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ ی کوردی
بۆ خوالێخۆشبوو مامۆستا خەمۆ
بۆ خوالێخۆشبوو مامۆستا خەمۆ