منیش دەشیا بەهارێکی ڕەنگاڵە بام!
لەمەی ئێستام قیت و قۆز تر،
گورگەمێشی چەند ساڵە بام،
دڵ پڕ لە قین، دڕ و بۆز تر!!
منیش دەشیا بووکەڵە بام!
لەدەستی سووکەڵەی دەوران،
هەتیوێکی ڕووتەڵە بام،
چاو لەدەستی ماڵی گەوران
منیش دەشیا قاڵاوێک بام دەم لە کەلاک!
لەسەر دار و درەختی شار،
ئەو چڵ ئەو چڵ ماندوو و هیلاک،
بۆ فرۆشی یار بە نەیار!
بەڵام کوردە وا نەزانی!
بۆ نەیارم کڕنۆش دەبەم،
بەنەفامی و بەنەزانی،
ئابڕووی خۆم و تۆش دەبەم.
لەمەی ئێستام قیت و قۆز تر،
گورگەمێشی چەند ساڵە بام،
دڵ پڕ لە قین، دڕ و بۆز تر!!
منیش دەشیا بووکەڵە بام!
لەدەستی سووکەڵەی دەوران،
هەتیوێکی ڕووتەڵە بام،
چاو لەدەستی ماڵی گەوران
منیش دەشیا قاڵاوێک بام دەم لە کەلاک!
لەسەر دار و درەختی شار،
ئەو چڵ ئەو چڵ ماندوو و هیلاک،
بۆ فرۆشی یار بە نەیار!
بەڵام کوردە وا نەزانی!
بۆ نەیارم کڕنۆش دەبەم،
بەنەفامی و بەنەزانی،
ئابڕووی خۆم و تۆش دەبەم.