ئاڵەکۆک

زامدار add_a_photo
زامدار شیعرەکان
٧. دڵتەنگی بۆ گریانێک
دڵتەنگی گریانێکم، بەسۆز و لەکوڵ بگریم
بەڵام داخم ناوێرم، لە چاوی پڕئاو دەهریم

بێزارم لەو رۆژانە، چاوم پڕ بوو لە ئەسرین
بێزارم لەو کەسانەش، ئێستا بە دایمە دەگرین

هەزار خەفەتی نستو، لە مێشک و دڵەکەم دایە
گەر بێت و من بگریەم، ئەو دەکەن دایە دایە

خەمی وڵات و ئازیز، مرۆڤ لە ژیان دەکا زیز
وەها دەورانێکی حیز، پوڵ لێدرا بۆ کاک باییز

نیشتمان دایکی منە، زۆر لە مێژە خەمبارە
کوڕێکی لە دەریا خنکا، کچێکی درا لە سێدارە

کوڕێکی لە کۆڵ کوژرا، کچێکی لە زانکۆ دەرکرا
کیمیا لە شارانی درا، ماف و دەستوری سڕ کرا

من بۆخۆم تێر باوەش نیم، لە دایک و خۆشەویستان
ئامێزم کوا بۆ دەگرێ؟ خەمیش بێتە سەر دەستان
نووسین: غەفور بەهاردوست

پەراوێز edit