گوڵم تاکەی بشارمەوە ڕاز و سۆزی دەرونم؟
ناتوانم غەورم هەبێ، وەکوو ئاوێنەی رونم
ئەوینت دوازدە ساڵە، کز بووە بەڵام نامرێ
لە قسە دا گەر موسا بم، لە ناخم دا هاڕونم
تۆ تۆزت لێ هەڵناستێ، وشکی وەکوو بیابان
ئەمن سەرچاوەی ئەشقم، گەورە تر لە کارونم
ناتوانم غەورم هەبێ، وەکوو ئاوێنەی رونم
ئەوینت دوازدە ساڵە، کز بووە بەڵام نامرێ
لە قسە دا گەر موسا بم، لە ناخم دا هاڕونم
تۆ تۆزت لێ هەڵناستێ، وشکی وەکوو بیابان
ئەمن سەرچاوەی ئەشقم، گەورە تر لە کارونم