بەرخێک لە دم خڕێک بە ئاوێ دانوسا، گورگێک لە سەر ڕا بە پەلە هات دەخۆ نوسا،
کوتی: ئێستا بۆ قوڕاو دەکەی ئەم ئاوەی؟!
بەرخە: ئەمن لە خوارەوەی تۆم، تۆ نزیک سەرچاوەی
گورگ: نانا پێم بڵێ بۆ پێرار بێ حورمەتیت کردبو بە باپیرم؟ بۆم دە نانێکی گەرم وە پێچابوی نەچوە لە بیرم
بەرخە: وەڵڵا من بەرخە ساوام بەرخی ساڵێ، هێندە بیانو مەگرە بمخۆ و بمبەوە ماڵێ!
تۆلستۆ