ئاڵەکۆک

ژیار add_a_photo
ژیار شیعرەکان
٧. هێدی هێدی
هێدی هێدی
هەنگاو ئەنێم
بەرەو جێژوانی جارانم
خۆت دەزانی

بێ چاوەکەت
وشکه زەریای چاوی دڵم

هێدی هێدی
دەتدوێنم
با پێبکەنێ لیوەکانت
خەمی دڵمی پێ دەروێنم

بێ تۆ ڕۆژم شەوی تاره
کاتێ خۆشه تۆم لی دیاره

تەنیا تۆی
خۆشه ویستم
خۆنچەگوڵی باخی دڵم

هێدی هێدی
بمدوێنە
زیندووتر بم
بە هێزتر بم

با بگەم بەلووتکەی ئاسۆ
هیوای دڵم وە دی بێنه

با وەک هەڵۆ
له ئاسمانا
دیارم لی وەدیار کەوێ
ئەوکات به دڵ هاوار ئەکەم
من تەنیا هەر ئەتۆم دەوێ
نووسین: جەعفەرمەعڕوف

پەراوێز edit