لەمێژ بوو شوومارەم بۆ داویشت هەرهەوەڵ جار دیتم دڵم گرتی و بەبەردەکەیان دا گەڕامەوە لە چاو لێکردنم ڕا دیار بوو شتێکم بەدمی وەیە تا گەیشتمە ڕاستی دەرکە ویستم پێی بڵێم بەڵام زمانم لاڵ بوو، بێ هیوا نەبووم چون هەستم کرد ئەوەندە بۆ ئەو ڕۆژە بەس بوو ئەوجار بەوێ دا دەڕۆیشتمە سەرکار و هەر بە وێدا دەگەڕامەوە ماڵیان کوچێک لە سەرەوەتری ماڵە خۆم بوو.
چی پێنەچوو ڕۆژێک لەبەر دەرکە تووشی بووم و خێرا شوومارەم بۆ دانا و ویستم زمان بگێڕم بەڵام دیسان لاڵ بووم تەنیا بە زەردەخەنەیەکی تێکەڵ بە ترس و شەرم کوتم: ها...
هایەکم جوابی نەبوو تا گوشیم زەنگی دەخوارد چاوم لێنەدەکرد بزانم کێیه!!! چاوم دەچووقاند... و گوشیم بە گوێی وەدەنا چاوەڕێ بووم دەنگی وی بێت، دەنگم نەبیستبوو وەلی ئەگەر هەو با هەستم دەکرد بەڵام هیچ یەک لە زەنگەکانم دەنگی وی نەبوون.
هەر لە من چاوەڕوانی و ئەویش بەرانبەر خۆشەویستیم بێ هەڵوێست بوو شەڕ بوو لەنێو دڵم دا ئەوجارەش ژومارە بدەم یا نە سووک دەبم...
بڕیارم دا لەبیر خۆمی بەرمەوە بەڵام درۆم لەگەڵ خۆم کرد هەر بەوێدا ڕۆیشتمەوه و ژومارەشم بۆ هاویشتەوە بیرم لەوە کردوە بەڵێنیم لەگەڵ خۆم شکاندووه، ئەوسا بیرم کردەوە بەڵێنێکەم درۆ بووە بۆ وەی باش کە شکاندم ئەو کارەم بەرهەمی تێکەڵی مێشک و دڵمه کە دەمکێشن بۆ ئەو بەردەرکە بەڵام ئەگەر نەیهەوێ چی؟ ئەوجار بیرم لەبەڵێنم دەکردەوە و دیسان زەنگی لێنەدا و منیش چاوەڕوان بەڵام ئەوجارە هەستم دەکرد سووک بوومە.
شەوێکی لەسەری کوچەی ماڵیان چوومە دوکان و حاشا ناکەم ئاشقی نانەقەیسیم! هەر بۆیە زۆکی کڕیم و دەستم کرد بە خواردنی و لەگەڵ هەنگاوەکانم بە کوچەی بێ هیوایم دا نانەقەیسیم دەخوارد و لەپڕ لەگەڵ دایکی وەک جن لەپێش چاوم دەرکەوت, حەبەسام شەرمم کرد سەرم کاس بوو نازانم چۆن بووم نەمدەویست نانە قەیسی دەستم ببینێ ئەخە شەرمم دەکرد زەلام زەلام، بەڵام بۆم نەشاردراوە و لەشەرمان مردم و ئەوجار بڕیارم دا نە نانەقەیسی بخۆم و نە بە بەردەرکیان دا بڕۆم.
شەڕم بوو لەگەڵ خۆم بۆ دەبێت زەلام زەلام ئاشقی نانەقەیسی بم و هەر لەو کاتەدا نامەیەکم بۆ هات و نووسرابوو ئی من نانەقەیسی؛
هەر ئەوەی من شەرمم لێدەکرد بۆ بەهۆی ئەوەی بە خۆشەویستم بگەم و ئێستا دەزانم ئەوەی پیر دەبێت جەستەیە و دڵ هەروا مناڵێکی ساوایە دەبێت گوێی بدەینێ ڕەنگە ئەو مناڵە ساوایە تووشی هەڵەن بکات بەڵام هەڵە دەبنە ئەزموون و زۆر جاریش تووشی ململانەمان دەکەن گەر لێیان دەرچین داهاتێکی خۆشیان هەیە
وەک نانە قەیسی خواردن