ڕۆژێ لە ڕۆژانا قەلێ
ڕاوەستابوو لەسەر چڵێ
سەلکێ پەنیری لە دەنووک
ویستی کە بیخوا لە هەلێ
ڕێوی بەلایا تێپەڕی
چاوی بە قەل کەوت و مەلێ
ویستی بە فێلێ لێی سەنێ
دەسی پێ کرد پێی هەڵبڵێ
وتی ئەی بولبولی زەمان
ئەی نەغمەخوانی سەر تەلێ
بیستوومە من ناوبانگی تۆ
توخوا گۆرانیم بۆ بڵێ!
قەل وەختێ زاری داپچڕان
پەنیری کەوتە بن تەلێ
ڕێوی پەنیری قۆزتەوە
بەڵام لە پێش ئەوەی هەڵێ
وتی ئەوجا: بەسە نەفام!
گوێت لێ بێ ڕێوی بۆت بڵێ!
وەختێ شتێکت گرتە دەم
کەر مەبە گۆرانی مەڵێ!
ئەمەیش کەرانە بێ کەوا
تەفرە دەراوی تۆ چەلێ