ئاڵەکۆک

دڵدار add_a_photo
دڵدار دیوانی دڵدار
٢٧. ڕووناکی
ڕووناکی ناوت چەندە لام خۆشە
عالەم بە سایەت دڵی پڕ جۆشە
تاریکی ڕۆیی دەرکەوت ڕووناکی
بە عیلم و فەن و ڕوخساری پاکی
شوعلەبەخشی کرد لە کێو و بێستان
زیندووی کردەوە عیلمی کوردستان
بەهۆی ڕووناکی هەڵستاین لە خەو
بەڕێمانی ئەخست نەحسی و شوومی شەو
مژدە بێ وەتەن خاکت ڕووناک بوو
بە سایەی شەوقی لاوت چالاک بوو
نەحسی و شووم ڕۆیی لەسەر لێوانت
ڕووناکی جێی گرت لە ڕووی جوانت
ئومێد پەیدا بوو بڵاو بێتن فەن
بنوێنین خزمەت گوزاریی وەتەن
میللەت! ڕووناکی مایەی ژیانە
نۆبەی چالاکیی لاوی جوانە
ئینجا سەیری کەن هونەری قەڵەم
تاکوو بەرزی کەین عێراق و عەلەم
خودا ڕووناکی دوور کەیت لە شیقاق
شوعلەبەخشی کەی لە خاکی عێراق
(هەولێر) بۆ گوڤاری ڕووناکی

پەراوێز edit