ئاڵەکۆک

دڵدار add_a_photo
دڵدار دیوانی دڵدار
١٣. دڵ لە بەینی تەلعەتی ڕوو زوڵفەکەی دەیجوورتە
دڵ لە بەینی تەلعەتی ڕوو و زوڵفەکەی دەیجوورتە
گاهێ مەیلی شەو ئەکات و گاهێ مەیلی نوورتە
بەحری عوممانی سروشکم وا بەدەم گریانەوە
پڕ لە دانەی گەوهەرە هەم لەعلی وێنەی سوورتە
بادەکەت پڕ ژەهری مار بێ، پێم بدەی نۆشی ئەکەم
چونکە تەبعم هێند موتیعە بەندەیی میسوورتە
سا ئەزانی چەند پەشێوە ئەو دڵەی بیماری من
پەی کراوی تیری غەمزەی چاوەکەی مەخموورتە
ئاسمانی حوسنی ڕوخسارت لە ئەبرۆ و چەرخی ڕوو
تاقی ئەبرۆت دوو هیلال و چەرخی کوڵمەی خوورتە
خونچەکەی نەشکوفتەیی لێوت لە باغی مەقسەدم
تا دەمی پشکۆتنی دڵ بولبولی مەنزوورتە
ئارەزووی ئەم شیعرە دڵدار تۆ لە عەونی بۆ ئەکەی؟
چونکە ئەم غەمبارە دائیم بووتەن مەجبوورتە
کۆیە - لەگەڵ (عەونی) بەیەکەوە دایان ناوە

پەراوێز edit